ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی هه‌واڵێكی خۆشی له‌سه‌ر كۆڕۆنا بڵاو كرده‌وه و ڕایگه‌یاند كه ئێستا ڕێژه‌یه‌كی زۆری دانیشتووانی زه‌وی سیسته‌می به‌رگرییان به‌رامبه‌ر په‌تای كۆڤید 19 په‌یدا كردووه.
ڕێكخراوه‌كه ڕایگه‌یاند: ئێستا زیاتر له دوو له‌سه‌ر سێی دانیشتووانی زه‌وی سیسته‌مێكی به‌رگری به‌رزیان به‌رامبه‌ر په‌تای كۆڕۆنا په‌یدا كردووه.
ڕاشیگه‌یاند: به‌گوێره‌ی تۆژینه‌وه‌كان دوو له‌سه‌ر سێی زیاتری دانیشتووانی زه‌وی تووشی كۆڕۆنا بوون یاخود ڤاكسینیان وه‌رگرتووه.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: ئێستا ڕێژه‌ی تووشبوون له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان كه‌مبووه‌ته‌وه و ئه‌مه‌ش هه‌واڵێكی دڵخۆشكه‌ره بۆ كۆتاهاتنی ڤایرۆسه‌كه به‌یه‌كجاری.
نه‌شیشارده‌وه كه هاووڵاتییان ئێستاش ده‌بێت ئاگاداربن له گۆڕاوه‌كان یان ئۆمیكڕۆن كه به‌شێوه‌یه‌كی خێرا و مه‌ترسیدار بڵاو ده‌بنه‌وه.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه ڕۆژی چوارشه‌می ڕابردوو وه‌زیری ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاندبوو كه ڕێژەی مردن بە نەخۆشی ڤایرۆسی كۆرۆنا COVID19 لە هەرێمی كوردستان بووەتە سفر و ماوه‌ی زیاتر لە مانگێكە هیچ حالەتێكی مردن لە هەرێمی كوردستان بەهۆی پەتای كۆرۆنانە تۆمار نەكراوە.
د. سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاندبوو: هەرێمی كوردستان لە ئاستی وڵاتە پێشكەوتوو و نموونەییه‌كان سەركەوتوو بووە لە بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدابوو كه پاڵپشتی و خەمخۆری سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و هەماهەنگی لایەنە پەیوەندارەكان فاكتەری سەرەكی سەركەوتن بوو بەسەر نەخۆشی كۆرۆنا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.