پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیتاڵیا به سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشته هه‌رێمی كوردستان، بڕیاره لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکوومەتی هەرێم و سەرۆکی پەرلەمان كۆببێته‌وه.
مارینا سێرێنی جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیتاڵیا له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر له‌لایه‌ن وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی لێ كرا.
بڕیاره جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیتاڵیا سبه‌ی شه‌موو چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ی گرینگ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام بدات.
وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه: مارینا سێرێنی جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیتاڵیا لەماوەی سەردانەکەیدا سەربازانی ئیتاڵیا لە هەرێم و شەلتەری ئافرەتان بەسەر ده‌کاتەوە، هه‌روه‌ها بەشداریی لە یادی ڕۆژی نیشتمانی ئیتاڵیا لە هەرێم ده‌کات.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیتاڵیا دیدار و کۆبوونەوەی فەرمی لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکوومەتی هەرێم و سەرۆکی پەرلەمان و جێگری سەرۆکی حکوومەت ده‌بێت.
جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیتاڵیا ماوه‌ی دوو رۆژه له به‌غدایه و ئه‌مڕۆ هه‌ینی بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی راوێژكارانی سه‌ربازی ئیتاڵیا له هه‌رێمی كوردستان و عێراق گه‌یشته هه‌ولێری پایته‌خت.
جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیتاڵیا له كۆبوونه‌وه‌كانی سبه‌ی شه‌موودا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و رۆما تاوتوێ ده‌كات.
جیا له‌وه‌ش سه‌ردانی ئه‌م ناوچانه ده‌كات كه به‌هۆی شه‌ڕی داعشه‌وه خاپوور كراون تاوه‌كو ئاوه‌دان بكرێنه‌وه، هه‌روه‌ها یه‌كه سه‌ربازییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له عێراق به‌سه‌ر ده‌كاته‌وه.
جێی باسه ئیتاڵیا له شه‌ڕی له‌ناوبردنی رێكخراوی تیرۆرستی داعش له‌چوارچێوه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش ڕۆڵێكی كاریگه‌ری هه‌بووه و به به‌رده‌وام چه‌ك و پێداویستی سه‌ربازی به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه داوه، هاوكات مه‌شق و ڕاهێنانی به هێزه‌كان كردووه، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێزی سیاسی و سه‌ربازی له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئیتاڵیادا هه‌یه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.