ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی ئێرانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی ته‌رمی ئه‌فسه‌رێكی باڵای سوپای پاسدارانی وڵاته‌كه‌یان له‌نێو ماڵه‌كه‌ی خۆیدا له شاری كه‌ره‌ج له ڕۆژئاوی تاران به كوژراوی دۆزییه‌وه.
ئاژانسی دهنگوباسی ئێران (ئیرنا) بڵاوی كرده‌وه: كوژراوه‌كه عه‌قید عه‌لی ئیسماعیل زاده‌یه و ئه‌فسه‌رێكی باڵای فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانه كه له‌نێو ماڵه‌كه‌ی خۆیدا به ڕووداوێك گیانی له‌ده‌ستداوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه ناوبراو له‌سه‌ربانی ماڵه‌كه‌ی خۆی هه‌ڵداوه و كۆتایی به ژیانی خۆی هێناوه.
له‌به‌رامبه‌ریشدا میدیا ئۆپۆزیسیۆنه‌كانی ئێران ئاشكرایان كرد، عه‌قید عه‌لی ئیسماعیل زاده كوژراوه نه‌ك خۆی كوشتووه.
میدیا ئۆپۆزیسیۆنه‌كان ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه عه‌قیده‌كه‌ی سوپای پاسداران هه‌ر له‌لایه‌ن سوپای پاسدارانه‌وه به گولله كوژراوه و ئاسه‌واری چه‌ند گولهیهكیش له‌سه‌ر جه‌سته و ڕووخساری هه‌بووه.
ڕایانگه‌یاند: عه‌قید عه‌لی ئیسماعیل زاده له‌لایه‌ن سوپای پاسدارانه‌وه به‌وه تۆمه‌تباركراوه سیخوڕی كردووه بۆ كوشتنی عه‌قیده‌كه‌ی فه‌یله‌قی قودس حه‌سه‌ن سه‌یاد خهدائی كه ڕۆژی یه‌كشه‌می ڕابردوو له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی خۆی له ڕۆژهه‌ڵاتی تاران كوژرا.
عه‌قید عه‌لی ئیسماعیل زاده فه‌رمانده‌ی یه‌كه‌ی 840ی فه‌یله‌قی قودس بووه و هاوڕێیه‌كی زۆر نزیكی حه‌سه‌ن سه‌یاد خهدائی بووه، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه سوپای پاسداران به سیخوڕیكردن بۆ كوشتنی خهدائی تۆمه‌تباریان كردووه.
فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران پێشتر له‌به‌رامبه‌ر كوشتنی حه‌سه‌ن سه‌یاد خهدائی جه‌ختی كردبووه‌وه كه هه‌ڵوێستێكی قورسیان ده‌بێت و تۆڵه له ئه‌مه‌ریكا و ئیسڕائیل ده‌كه‌نه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.