به‌گوێره‌ی نوێترین تۆژینه‌وه‌ی ماڵپه‌ڕێكی ئه‌ڵمانی سه‌باره‌ت به گه‌شه‌ی ئابووری وڵاتانی جیهان له ساڵی 2022 عێراق له ڕیزبه‌ندی دووه‌مدایه.
تۆژینه‌وه‌كه له‌لایه‌ن ماڵپه‌ڕی (ستاتیستا) سه‌باره‌ت به بازاڕ و به‌كاربه‌ر له‌سه‌ر ئاستی جیهان كراوه و تێیدا ئاماژه به‌و 10 وڵاته كراوه كه پێشبینی ده‌كرێ گه‌شه‌ی ئابوورییان له ساڵی 2022 به‌رزبێته‌وه.
له تۆژینه‌وه‌كه 3 وڵاتی عه‌ره‌بی ناویان هاتووه، پێشبینی كراوه گه‌شه‌ی ئابووری ئه‌مساڵی عێراق 9.5% به‌رز بێته‌وه و له ڕیزبه‌ندی دووه‌می جیهان بێت دوای غینیا كه پێشبینی ده‌كرێ گه‌شه‌ی ئابوورییه‌كه‌ی 47.2% به‌رز بێته‌وه.
له ڕیزبه‌ندی سێیه‌میش وڵاتی كوێت دێت كه پێشبینی ده‌كرێ 8.2% گه‌شه‌ی ئابووری به‌رزبێته‌وه، دوای ئه‌ویش هیندستان 8.2%، سعوودییه 7.6%، په‌ناما 7.5% و ڤالینگهر 6.9%، فلیپین 6.5% و ڤالكانگۆ 6.4% و له كۆتاییشدا به‌نگلادیش 6.4% دێت.
به‌رزبوونه‌وه‌ی گه‌شه‌ی ئابووری عێراق به پله یه‌ك به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت دێت له بازاڕه‌كانی جیهان كه ئێستا نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی ئۆپیك خۆی له سه‌رووی 110 دۆلار ده‌دات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.