تۆمەتبارێک ئەمڕۆ هەینی لەناو بازاڕی شاری سلێمانی هەڕەشەی تەقاندنەوەی نارنجۆکی کرد و لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیر کرا.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند: مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سەرا تۆمەتبارێكیان دەستگیر كرد كە هەڕەشەی تەقاندنی نارنجۆكێكی كردبوو.
ڕاشیگەیاند: دوای ئەوەی بنكەی پۆلیسی سەرا ئاگادار كرایەوە كە وا تۆمەتبارێک لەناو بازاڕی شاری سلێمانی نارنجۆكێكی پێیە و هەڕەشەی تەقاندنەوەی دەكات، دەستبەجێ مەفرەزەكانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی ڕووداوەكە و تۆمەتبارەكە دەستگیر كرا، هەروەها دەستیش بەسەر ئەو نارنجۆكەدا گیرا كە بە تۆمەتبار بووە.
پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەش دا کە تۆمەتبار (س.ئـ. ح لەدایكبووی 1985) بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.