ئه‌مڕۆ شه‌ممه (4 -6-2022)، په‌یمانگه‌ی هونه‌ره جوانه‌كانی سلێمانی، فێستیڤاڵی گشتی بۆ به‌شه‌كانی (شێوه‌كاری، موزیك، شانۆ) ساز ده‌كات بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت، سه‌رجه‌م چالاكییه‌كان له نێو په‌یمانگه‌ی هونه‌ره جوانه‌كان به‌رێوه ده‌چێت.
چالاكییه‌كان به‌م شێوه‌ی خوارهدهبێت:
له سه‌عات (10)ی سه‌ر له‌به‌یانی له ته‌لاری په‌یمانگه‌ی ھونه‌ره‌جوانه‌كان (پێشانگه‌ی شێوه‌كاری - نمایشی شانۆیی -پێرفۆڕمانس) به‌پێی به‌رنامه‌ی فیستیڤال نمایش ده‌كرێت.
سه‌عات (6) سه‌ر له‌ئێواره‌ی 4-6 واتا له‌ڕۆژی یه‌كه‌می فێستیڤاڵ نمایشی به‌شی میوزیك ده‌بێت و ته‌نها یه‌ك رۆژ نمایشی ده‌كرێت.
هه‌ر له‌فێستیڤاڵه‌كه‌دا هه‌ریه‌ك له‌شانۆگه‌رییه‌كانی (پێرفۆرمانسی ئێمه كێین، گه‌ڕانه‌وه، شه‌ڕ، به‌ده‌م چاوه‌ڕوانی گۆدۆوه) نمایشده‌كرێت.
ئا- كامران
ئه‌مڕۆ په‌یمانگه‌ی هونه‌ره جوانه‌كانی سلێمانی فێستیڤاڵی ساڵانه‌ی خۆی ساز ده‌كات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.