بەرپرسێکی دەستەی گشتیی وەبەرھێنان رایدهگهێنێت، ھەموو ئەو پڕۆژانەی ساڵانی ڕابردوو لەگەڵ ئەوانەی ئێستا دروست دەکرێن و تا ساڵی داھاتوو سەد ھەزار یەکەی نیشتەجێبوون دروست دەکرێن.
د. ھەڤاڵ سدیق، بەڕێوەبەری مۆڵەتدان لە دەستەی وەبەرھێنان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ژمارەیەک یەکەی نیشتەجێبوون لە ڕابردوو دەستیان پێ کردبوو، ئێستاش کارکردن تێیاندا بەردەوامە و ژمارەیەکیش ھی ساڵی ڕابردوو و ئەمساڵن کە دەست بە جێبەجێکردنیان کراوە، ئەگەر ئەمانە ھەموویان کۆتاییان بێت و دروست بکرێن، ئەوە سێ ساڵی داھاتوو ھەرێمی کوردستان ٨٠ ھەزار یەکەی نیشتەجێبوونی دەبێت.'
ئەو بەرپرسەی وەبەرھێنان راشیگهیاندووه: لەسەر فەرمانی مهسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ههرێمی كوردستان 20 ھەزار یەکەی نیشتەجێبوون بۆ خەڵکی کرێچی و ھەژار دروست دەکرێن، بەوە ژمارەیان بەرز دەبێتەوە بۆ سەد ھەزار یەکەی نیشتەجێبوون.
د. ھەڤال سدیق ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووه: بە گوێرەی ئەو مۆڵەتانەی وەرگیراون لە بواری وەبەرھێنان، بەرھەمی پڕۆژەکان دێتە دی و بەشێکی زۆری پرۆژەکانی نیشتەجێبوون لە قۆناغی جێبەجێکردنن و لەدوای کۆتاییھاتنی ئەو پڕۆژانەی ئاماژەم بۆ کرد، ڕێژەی یەکەکانی نیشتەجێبوون لە کەرتی وەبەرھێنان بە شێوەیەکی بەرچاو بەرز دەبێتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.