نووسه‌ر و وهرگێری دیاری كوردستان "عه‌زیز گەردی"،باری تەندروستی ناجێگیرە و ماوەی چه‌ند رۆژێكه لە نەخۆشخانە خه‌وێندراوه.
به‌مه‌به‌ستی ئاگادار بوون له باری ته‌ندروستی شه‌وی رابردوو،وەزیری تـەنـدروستی حکوومەتی هەرێمی کوردسـتان و بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و هـونەری هـەولێر، بە مەبەستی هەواڵپرسین و لە نێزیکەوە ئاگاداربوون لە باری تەندروستییان لە نەخۆشخانەی ژین، سەردانی نووسەر و وەرگێڕی نێوداری کورد عەزیز گەردی_ یان کرد.
نووسه‌رو وهرگێری دیاری كورد عەزیز گەردی ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه خزمەت بە نوسین و ئەدەبی کوردی دەکات و شاکارە جیھانیەکانی بۆ وەرگێڕاوین بۆ سەر زمانی کوردی و
عەزیز گەردی، لە ساڵی 1948 له‌شاری هه‌ولێر لەدایکبووە، زیاد لە 40کتێب و بەرهەمی ئەدەبی گرنگی جیهانی وەرگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی،جگه له كاری وه‌رگێڕان خاوه‌نی چه‌ندین كتێب تایبه‌ت به خۆیه‌تی وه‌كو (رەوانبێژی لە ئەدەبی کوردی‌دا، ئەدەب و رەخنە، ئەدەبی بێگانان، پیاوێك، سەروا، کێشی شیعری کلاسیکی کوردی).
به‌ناوی ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی هیوای زوو چاك بوونه‌وه بۆ نووسه‌ر و وهرگێری كورد "عه‌زیز گه‌ردی" ده‌خوازین.
ئا-كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.