لە كاتژمێرەكانی سەرەتای بەیانی ئەمڕۆ شەممەدا، بوومەلەرزەیەكی بەهێز كوێتی هەژاند و لە سەرانسەری وڵاتەكە هەستی پێكرا.
تۆڕی بوومەلەرزەزانی نیشتمانی كوێت رایگەیاند: بوومەلەرزەیەك لە كاتژمێر 04:28 بەیانی بە گوڕی 5 پلە بە پێوەری ڕێختەر بە قووڵایی 5 كم لە ژێر زەویدا،لە باشووری ڕۆژئاوای ئەحمەدی تۆمار كراوە و زۆرێك لە هاووڵاتیان و دانیشتووان هەستیان پێكردووە .
هاوكات تیمەكانی بەرگری شارستانی كوەیت ڕایاگەیاندووە كە بوومەلەرزەكە هیچ زیانێكی نەبووە.
بوومەلەرزەیەكی بەهێز كوەیتی هەژاند
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.