له گه‌ڕی یه‌كه‌می قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كانی خولی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپا بۆ تۆپی پێ و له یاری لوتكه‌دا، كاتژمێر نۆ و چل‌وپێنج خوله‌كی ئه‌م شه‌و به كاتی هه‌ولێر، هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیای پاڵه‌وانی جامی یۆرۆ میوانداری هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا ده‌كات.
ئه‌م یاریه له‌میانی گڕوپی ئه‌ی سری خوله‌كه دایه‌و دوای چوار ڕۆژ له دۆڕانی هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا به هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رژه‌نتین به سێ گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر له جامی فینالیسیما دێت كه نازناوه‌كه‌ی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تانگۆ له‌ده‌ستدا، هاوكات تیپه‌كه‌ی ئاتزۆری بۆ دووه‌مجاری له‌سه‌ریه‌كه له یاریه‌كانی مۆندیال دابڕاوه.
ڕۆبێرتۆ مانچینی ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا بۆ یاریه‌كانی ده‌ستپێكی نه‌یشن لیگ پشت به كۆمه‌ڵێ یاریزانی لاو ده‌به‌ستێت ئه‌ویش له شوێنی هه‌ریه‌ك له یاریزانان جۆرجیۆ كێلینی و جۆرجینیۆ و فیدیریكۆ بێرناردێسكی و ئێمێرسۆن پالمێری و لۆرێنزۆ ئینسینی و ماركۆ ڤێراتی كه له پێكهاته‌ی شین پۆشه‌كان دوورخراونه‌ته‌وه.
له به‌رامبه‌ریشدا، هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا به‌سه‌رپه‌رشتی هانزی فلیكی ڕاهێنه‌ره‌كه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه كه‌مپێكی مه‌شقی سازكردووه، ماركۆ ڕیۆس ئه‌ستێره‌ی دۆرتمۆند به‌هۆی نه‌خۆشی له پێكهاته‌ی مانشافت دابڕاوه‌و به‌شداری له یاریه‌كه ناكات، فلیك له مانگی ئابی پارساڵ بووه ڕاهێنه‌ری ئه‌ڵمانیاو له‌و كاته‌وه هه‌شت سه‌ركه‌وتنی بۆ تیپه‌كه به‌ده‌ستهێناوه‌و له یه‌ك یاریش یه‌كسان بووه.
ئه‌مشه‌و له‌خولی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپا ئیتاڵیا میوانداری ئه‌ڵمانیا ده‌كات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.