له ڕكابه‌ریه‌كانی گه‌ڕی یه‌كه‌می هه‌مان گڕوپی قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كانی خولی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپا بۆ تۆپی پێ، كاتژمێر حه‌وتی ئه‌مرۆ ئێواره به‌كاتی هه‌ولێر، هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌را ده‌بێته میوانی هه‌ڵبژارده‌ی هه‌نگاریا، یاریه‌كه‌ش له یاریگای پوشكاش ئارێنا له بوداپێستی پایته‌ختی هه‌نگاریا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌را چه‌ند ڕۆژێكه به‌سه‌رپه‌رشتی گاریت ساوسگیتی راهێنه‌ره‌كه‌ی ده‌ستی به یه‌كه‌ی ڕاهێنان و ئاماده‌كاری كردۆته‌وه، یاریزان فیل فۆدین به‌هۆی تووشبوونی به ڤایرۆسی كۆرۆنا مه‌شقه‌كانی ئینگلته‌رای جێهێشت، هاوكات یاریزان بێن وایت دووچاری پێكان هاتووه‌و ناتوانێت یاری بكات.
لای خۆشیه‌وه هاری كین ئه‌ستێره‌و كاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌را هه‌وڵ ده‌دات گۆڵی ژماره په‌نجا له كاروانی به‌شداریكردنی له یاریه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان به درێسی هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی تۆماربكات كه تا ئێستا چل‌ونۆ گۆڵی بۆ ئینگلته‌را تۆماركردووه.
واش چاوه‌ڕوان ده‌كرێت سبه‌ی ئێواره جارۆد بۆین هێرشبه‌ری یانه‌ی وێستهام یونایتد بۆ یه‌كه‌مجار له ڕیزی هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌را یاری بكات، ئه‌ویش دوای پێشكه‌شكردنی ئاستێكی به‌رزو تۆماركردنی دوازده گۆڵ بۆ تیپه‌كه‌ی له‌م وه‌رزه‌ی خولی ئینگلته‌را .
ئه‌م ئێواره‌یه له خولی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپا ئینگڵته‌را میوانداری هه‌نگاریا ده‌كات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.