بەشی پێشبینی بەرێوەبەرایەتی گشتی بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان باری كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوكردۆتەوە كە بەم شێوەیە..
كەشی ئەمڕۆ شەممە ،ئاسمان ساماڵ دەبێت و هەندێك جار دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور، هەروەها خێرایی با مام ناوەند دەبێت و هەندێ جار چاڵاك دەبێت و دەبێتە هۆی دروست بوونی تۆزێكی سووك،پلەكانی گەرما-ش نزیك دەبێتە لە تۆمارەكانی دوێنێ.
هەروەها كەشی سبەی یەكشەممە ،ئاسمان ساماڵ دەبێت، هەندێك جار دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور، خێرایی با مام ناوەند دەبێت و هەندێ جار چاڵاك دەبێت و دەبێتە هۆی دروستبوونی تۆزێكی سووك بە تایبەتی لە سلێمانی و كەركوك و گەرمیان، هەروەها پلەكانی گەرما نزیك دەبێتەوە لە پلەكانی دوێنێ.
كەشناسی: ئاسمان ساماڵ دەبێت و هەندێك جار دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.