له گه‌ڕی سیی و چواره‌می خولی تۆپی پێی یانه پله نایابه‌كانی عێراق و له یاریگای نێوده‌وڵه‌تی شه‌عب له به‌غدا، یانه‌ی زاخۆ بووه میوانی یانه‌ی قوه‌ی جه‌وییه‌ی پاڵه‌وانی وه‌رزی ڕابردووی خوله‌كه، له‌ئه‌نجامدا یانه‌ی قوه‌ی جه‌وییه به گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا.
له خوله‌كی چلودوودا، ناوبژیوان به كارتی سوور، برونۆ ئۆلیڤێرای هێرشبه‌ری پیشه‌گه‌ری به‌ڕازیلی له ڕیزی یانه‌ی زاخۆ كرده ده‌ره‌وه‌ی یاریگاو به‌و هۆیه‌وه تیپی میوان یاریه‌كه‌ی به ده یاریزان ته‌واوكردو گێمی یه‌كه‌م به یه‌كسان بوونی هه‌ردوو تیپ به‌بێ تۆماركردنی گۆڵ به‌كۆتاهات، له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی په‌نجاوهه‌شتدا، یاریزان حه‌مادی ئه‌حمه‌د گۆڵێكی بۆ قوه‌ی جه‌وییه تۆماركرد، دوای ئه‌م گۆڵه‌ش ئه‌نجامی یاری گۆڕانكاری دیكه‌ی به‌خۆوه نه‌بینی و ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌كه‌ش به گۆڵێكی بێ وه‌ڵام به سه‌ركه‌وتنی تیپی میواندار كۆتایی هات.
به‌م بردنه‌وه‌ش كۆی خاڵه‌كانی قوه‌ی جه‌وییه له پله‌ی سێیه‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان بۆ شهستوچوار خاڵ به‌رزبووه‌وه‌و زاخۆش به چل وچوار خاڵ له پله‌ی ده‌یه‌می ڕیزبه‌ندی دێت، جێگای باسه یانه‌ی شوڕته نازناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی نایابی عێراقی به شێوه‌ی پێشوه‌خت مسۆگه‌ركردووه.
له‌خولی نایابی عێراقدا زاخۆ و قوه‌ی جه‌وییه رووبه‌رووی یه‌كبوونه‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.