له میانی ركابه‌ریه‌كانی خولی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپاو له‌میانی گه‌ری یه‌كه‌می یاریه‌كانی كۆمه‌له‌ی یه‌كه‌م هه‌لبژارده‌ی كرواتیا له‌ناو یاریگاو له‌به‌رده‌م هانده‌رانی به سێ گۆلی بێ وه‌لام به هه‌لبژارده‌ی نه‌مسا دۆرا .
یاریه‌كه له‌سه‌ر یاریگای گرانسكی له‌شاری ئیسێك به‌رێوه چوو ، له گێمی یه‌كه‌م میوانه‌كان به گۆلێك پێشكه‌وتن گۆله‌كه‌ش له خوله‌كی چل ویه‌ك و له‌لایه‌ن یاریزان ماركۆ ئارناونۆڤیتش تۆمار كرا . له گێمی دووه‌م ئاستی هه‌لبژارده‌ی نه‌مسا له ئاستی خاوه‌ن یاریگا باشتر بوو ، له خوله‌كی په‌نجاو چوار میكائیل گریگۆریتش گۆلی دووه‌می بۆ نه‌مسا تۆمار كرد ، سێ خولهك دواتر مارسیل سابیستهر گۆلی سێیه‌می تۆمار كرد‌و نه‌مسا یه‌كه‌م بردنه‌وه‌و سێ خالی ركابه‌ریه‌كانی به‌ده‌ست هێناو پله‌ی یه‌كه‌می كۆمه‌له‌كه‌ی گرته ده‌ست .
له خولی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپا نه‌مسا سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر كڕواتیا تۆماركرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.