ئەمڕۆ شەممە، موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر، لێدوانی لەسەر كشانەوەی لە وتارەكەی دوێنێ هەینی دا.
ئەلسەدر لە بەیاننامەیەكدا دەڵێت: خودا پاداشتەكانمان و پاداشتەكانتان گەورە بكات، خوای گەورە بە باشترین قبوڵكردن كردەوەكانتان قبوڵ بكات، من ئەو بەندە هەژارەم كە پێویستم بە ڕەحمەتی پەروەردگارە.
هەروەها دەشڵێت: داوای لێبوردن دەكەم كە لە كاتی وتارەكەدا لە ناو ئێوە كشامەوە، بۆ ئەوەی یەكەمجار سەلامەتیتان بپارێزم و بۆ ئەوەی ژیانم لە پلەی دووەمدا بەردەوام بێت لە خزمەتكردنتان.
دوێنێ موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر لە ساڵیادی شەهیدبوونی سەید محەمەد محەمەد سادق سەدر، بەهۆی توڕەیی لە لایەنگرانی كۆتایی بە وتارەكەی هێناو مەزاری باوكی بەجێهێشت.
موقتەدا سەدر داوای لێبوردن دەكات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.