له میانی ركابه‌ریه‌كانی خولی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپاو له‌میانی گه‌ری یه‌كه‌می یاریه‌كانی كۆمه‌له‌ی یه‌كه‌م هه‌لبژارده‌ی فه‌ره‌نسای خاوه‌ن نازناوی پێشوو له‌سه‌ر یاریگای خۆی به هه‌لبژارده‌ی دانیماركی میوانی دۆرا.
یاریه‌كه له‌سه‌ر ستادیۆمی فه‌ره‌نسای نێوده‌وله‌تی له‌پاریس به‌رێوه چوو ، وێرای هه‌ولی یاریزانانی هه‌ردوو هه‌لبژارده بۆ تۆمار كردنی گۆل به‌لام له‌م گێمه هسچ گۆلێك تۆمار نه‌كرا ، له‌سه‌ره‌تای گێمی دوه‌م و له خوله‌كی په‌نجاو یه‌ك كه‌ریم بنزبمه به تۆمار كردنی گۆلێك كهلهشێرهكانی له‌یاریه‌كه پێشخست ، دوای ئه‌م گۆله یاریزانانی دانیمارك به‌مه‌به‌ستی یه‌كسان كردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كه چه‌ند جارێك گه‌یشتنه سه‌ر گۆلی فه‌ره‌نسا له خوله‌كی شهستو هه‌شت ئه‌ندریاس كۆرن لویس به تۆمار كردنی گۆلێك یاریه‌كه‌ی گه‌رانده‌وه خالی سه‌ره‌تا ، دوو خولهك به‌ر له ته‌واو بوونی ماوه‌ی یاری هه‌مان یاریزان ئه‌ندریاس كۆرن لویس گۆلی دووه‌م و سه‌ركه‌وتنی تۆمار كرد‌و یاریش به دوو گۆل به‌رامبه‌ر به گۆلێك له سوودی دانیمارك كۆتایی پێ هات و ههلبژاردهكهش یه‌كه‌م بردنه‌وه‌و سێ خالی به‌ده‌ست هێنا و فه‌ره‌نسای پاله‌وانی پێشووش تووشی یه‌كه‌م دۆراندن هات .
له خولی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپا دانیمارك سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر فه‌ڕه‌نسا تۆماركرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.