یانه‌ی ئارسناڵ ڕایگه‌یاند له مێركاتۆی هاوینه‌دا، ئه‌لێكساندێر لاكازێتی هێرشبه‌ره فه‌ڕه‌نسیه‌كه‌ی به‌فه‌رمی ڕیزه‌كانی به‌جێده‌هێڵێت و په‌یوه‌ندی به یانه‌یه‌كی دیكه ده‌كات.
لاكازێت له كۆتایی ئه‌م مانگه‌دا گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ تیپی تۆپچیه‌كان ته‌واوده‌بێت و به خۆڕایی ده‌ستبه‌رداری یانه له‌نده‌نیه‌كه ده‌بێت.
واش چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌م یاریزانه له پرۆسه‌یه‌كی گواستنه‌وه‌ی ئازاد جارێكی دیكه بگه‌ڕێته‌وه ڕیزی تیپی پێشووی خۆی كه یانه‌ی لیۆنی فه‌ڕه‌نسیه‌و پێشتر له پێكهاته‌ی یانه‌كه‌دا یاری كردووه، لاكازێتی ته‌مه‌ن سیی و یه‌ك ساڵ له هاوینی ساڵی دووهه‌زاروحه‌ڤده په‌یوه‌ندی به یانه‌ی ئارسناڵ كرد‌و له‌و كاته‌وه له كۆی دووسه‌دوشه‌ش یاری به درێسی گانارز حه‌فتاویه‌ك گۆڵی بۆ یانه‌كه تۆماركردووه، له‌م وه‌رزه‌شدا، له سیی و شه‌ش یاری به درێسی ئارسناڵ له سه‌رجه‌م پێشبڕكێكان هه‌شت گۆڵی تۆماركرد‌و هه‌شت گۆڵی دیكه‌شی بۆ هاوكارانی دروست كرد، ڕۆیشتنی لاكازیت له ڕیزی ئارسناڵ ڕێگه‌خۆش ده‌كات بۆ هه‌وڵه‌كانی یانه‌كه كه ده‌یه‌وێت بۆ وه‌رزی داهاتوو سوود له تواناكانی گابریێل خیسوسی به‌ڕازیلی و هێرشبه‌ری یانه‌ی مانچسته‌رسیتی وه‌ربگرێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.