Erbil 38°C ھەینی 11 تشرینی یەکەم 09:25

بەنوێنەرایەتى سەرۆکى حکومەت پارێزگاری هەولێر سەردانی نووسەر و وەرگێڕی نێوداری کورد "عەزیز گەردی" کرد

کوردستان TV
100%


ئەمڕۆ شەممە 2022.6.4، بەنوێنەرایەتى ڕێزدار مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەیاوەرى د. دلۆڤان محەمەد، بەڕێوەبەرى گشتیى تەندروستى هەولێر، بەمەبەستی هەواڵپرسین و لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە ڕەوشى تەندروستی لە نەخۆشخانە، سەردانی نووسەر و وەرگێڕی نێوداری کورد "عەزیز گەردی" کرد.
پارێزگارى هەولێڕ لەسەردانەکەیاندا، وێڕای گەیاندنى پەیام و سڵاوى ڕێزدار سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان بۆ نووسەر و وەرگێڕی نێوداری کورد، مامۆستا "عـەزیز گـەردی"، لەنزیکەوە لەچۆنیەتى ڕیڕەوى چارەسەرییە پزیشکیەکانى کۆڵییەوەو لەدۆخی تەندروستیی پرسی و هیوای زوو چاکبوونەوە و سـەلامەتی و تـەنـدروستەکی باشى بۆ خواست، هەروەها ئامادەیی هەموو هاوکاری و ئاسانکارییەکی بۆ چارەسەرکردنی نیشاندا و بەڕێوەبەر و پزیشکانی نەخۆشخانەکەشی ڕاسپارد هەرچی پێویستە بۆ چارەسەرکردنى ئەنجامیبدەن.
جێگەی باسە، چەند ڕۆژێکە نووسەر و وەرگێڕی نێوداری کورد "عەزیز گەردی" باری تەندروستی ناجێگیرە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.