بۆ ئه‌نجامدانی یاریه‌كی دۆستانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی تۆپی پێ له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی ژاپۆن، شاندی هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل گه‌یشته ئه‌و وڵاته‌و له فڕۆكه‌خانه‌ی ناریتا له شاری شیبا له لایه‌ن ژماره‌یه‌ك له هانده‌رو هه‌وادارانی هه‌ڵبژارده‌كه‌وه پێشوازی له یاریزانان و تیمی ڕاهێنه‌ران و كارگێڕی هه‌ڵبژارده‌كه كرا.
واش بڕیاره یاری دۆستانه‌ی نێوان ژاپۆن و به‌ڕازیل دووشه‌ممه‌ی داهاتوو له یاریگای نیشتیمانی ژاپۆن له تۆكیۆ به‌ڕێوه‌بچێت، پێنجشه‌ممه‌ی ڕابردوو له یاریه‌كی دۆستانه‌دا، هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیلی خاوه‌نی پێنج نازناوی مۆندیال سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی به‌ده‌ستهێناو به پێنج گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێك له هه‌ڵبژارده‌ی كۆریای باشووری میوانداری برده‌وه.
ئه‌م گه‌شته‌ی به‌ڕازیل بۆ باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئاسیا بۆ ئاماده‌كاری هه‌ڵبژارده‌كه‌یه بۆ ڕكابه‌ریه‌كانی جامی جیهانی دووهه‌زاروبیستودووی قه‌ته‌ر كه له گڕوپی هه‌شته‌می مۆندیال و له تشرینی دووه‌می داهاتوو ڕووبه‌ڕووی هه‌ریه‌ك له هه‌ڵبژارده‌كانی سڕبیاو سویسرا‌و كامیرۆن ده‌بێته‌وه.
له‌یارییه‌كی دۆستانه‌دا هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیڵ ده‌بێته میوان هه‌ڵبژارده‌ی ژاپۆن
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.