یانه‌ی ڕیال مه‌درید له به‌یاننامه‌یه‌كدا داوا له یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌وروپا ده‌كات ڕوونكردنه‌وه له‌باره‌ی هۆكاری ئه‌و بێ سه‌روبه‌ری و جه‌نجاڵیه بدات كه له یاری كۆتایی چامپیۆنس لیگ له ده‌وروبه‌ری یاریگای دۆفرانس له پاریس ڕوویداو بووه هۆی دواخستنی یاریه‌كه بۆ ماوه‌ی سیی و شه‌ش خوله‌ك.
هه‌ر له به‌یاننامه‌كه‌دا یانه‌ی شاهانه ڕه‌خنه‌ی له یوفا گرتووه بۆ ده‌ستنیشانكردنی پاریس له شوێنی سان پترسبۆرگی ڕوسی كه پێشتر به‌هۆی هێرشی سه‌ربازی ڕوسیا بۆ سه‌ر ئۆكراینا، مافی میوانداریكردنی یاری كۆتایی چامپیۆنس لیگ له شاره ڕوسیه‌كه سه‌ندرایه‌وه‌و یاریگای دۆ فرانس له پاریس بۆ به‌ڕێوه‌چوونی یاریه‌كه دیاریكرا.
هاوكات یانه‌ی ڕیال مه‌درید داوای له یوفا كردووه ئه‌و پێوه‌رانه ڕوون بكاته‌وه كه بۆ ده‌ستنیشانكردنی یاریگای یاری كۆتایی پێشبڕكێكان پشتی پێ ده‌به‌ستێت، جێگای باسه به‌ر له یاری كۆتایی چامپیۆنس لیگ له بیستوهه‌شتی مانگی پێشوو چه‌ند ڕووداوێكی به‌گژیه‌كدا چوون له نێوان به‌شێكی هانده‌رانی لیڤه‌رپول و هێزه‌كانی پۆلیسی فه‌ڕه‌نساو چاودێرانی ده‌روازه‌ی یاریگا سه‌ری هه‌ڵداو به‌و هۆیه‌وه به‌شێكی هانده‌ران به‌بێ بلیت چوونه ناو یاریگاو به‌شێكی دیكه‌یان كه بلیتی یاریان كڕیبوو نه‌یانتوانی بچنه ناو یاریگا، له یاریه‌كه‌دا، یانه‌ی ڕیال مه‌درید به گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر له یانه‌ی لیڤه‌رپولی برده‌وه‌و نازناوی چامپیۆنس لیگی بۆ چوارده‌مین جار له مێژووی خۆی به‌ده‌ستهێنا .
راگه‌یاندراوێك له یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریده‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.