Erbil 38°C ھەینی 11 تشرینی یەکەم 07:23

ئیتاڵیا پاڵپشتی خۆی بۆ هه‌رێمی كوردستان دووپاتكرده‌وه‌

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە جێگری وەزیری دەرەوەی ئیتالیا دەکات
کوردستان TV
100%


ئەمڕۆ شەممە 4ی حوزەیرانی 2022 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە مارینا سێرێنی جێگری وەزیری دەرەوە و هەماهەنگیی نێودەوڵەتی ئیتالیا کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا کە ماوریتزۆ گرێگانتی باڵیۆزی ئیتالیا لە عێراق ئامادەی بوو ، گفتوگۆ دەربارەی دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی عێراق و ناوچەکە و هەوڵەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی عێراق و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئیتالیا کرا. 

جێگری وەزیری دەرەوە و هەماهەنگیی نێودەوڵەتی ئیتالیا، باسی لە پەیوەندی دۆستانەی نێوان وڵاتەکەی و هەرێمی کوردستان کرد و ئامادەیی وڵاتەکەشی بۆ برەودان بە پەیوەندییەکان لە گەڵ هەرێمی کوردستان لە بواری ئاڵوگۆڕی بازرگانی و ئابووری و وەبەرهێنان دەربڕی. هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە بە خۆشحاڵییەوە چاوەڕێیی سەردانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانن بۆ ئیتالیا و کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە لە دەرفەتێکدا کە گونجاو بێت بۆ سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
سەرۆکی حکومەت سوپاسی پشتیوانیی بەردەوامی ئیتالیای کرد بۆ هێزی پێشمەرگە، بەتایبەتی لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش، هەروەها خواستی هەرێمی کوردستانی بۆ فراوانکردنی هەماهەنگیی و هاریکاری و پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لە گەڵ ئیتالیا لە هەموو بوارەکاندا دووپات کردەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.