Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 00:24

ئەمشەو یەكەم تۆفانی وەرزی ئەتڵەسی 2022 دەگاتە كەناراوەكانی فلۆریدا

کوردستان TV
100%

لە ئەمشەوەوە تۆفانی ئەتڵەسی كە لە كەنداوی مەكسیكەوە دروست دەبێت و بەخێرایی بەرەو وشكانی دێت، كاریگەری لەسەر كەناراوەكانی ویلایەتی فلۆریدای باشووری ئەمریكا دروست دەكات.
لە ئەمشەوەوە تۆفانی ئەتڵەسی كە لە كەنداوی مەكسیكەوە دروست دەبێت و بەخێرایی بەرەو وشكانی دێت، كاریگەری لەسەر كەناراوەكانی ویلایەتی فلۆریدای باشووری ئەمریكا دروست دەكات.بەگوێرەی راپۆرتەكانی دەزگای راگەیاندنی "AccuWeather" زریانێك كە ناوی "ئالێكس"ی لێنراوە، كاریگەری لەسەر تەواوی كەناراوەكانی باشووری ویلایەتی فلۆریدا دروست دەكات و بەهۆی بارینی هەشت سانتیمەتر باران لە كاتژمێرێكدا، دەبێتە هۆی روودانی لافاو لە ناوچەكەدا.هەروەها كەشناسان، هۆشداری لەوە دەدەن كە ئەمشەو یەكەم تۆفانی وەرزیی ئەتڵەسی 2022، دەگاتە كەناراوەكانی فلۆریدا و دەبێتە هۆی بارینی 25-38 سانتیمەتر باران، خێرایی (با)ش دەگاتە 80 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا.ناوەندی نیشتمانی تۆفانی ئەمریكا (NHC)، ئەوەی ئاشكرا كرد كە هەرچەندە تۆفانەكە نزیكەی 640 كیلۆمەتر لە فلۆریدا دوورە، بەڵام لە ئێستاوە بارانێكی بەهێز لەو ویلایەتە دەستیپێكردووە.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.