ڕۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌و ئه‌فسانه‌ی پێشووی تۆپی پێی به‌ڕازیل كه ئێستا خاوه‌نی یانه‌ی ڤه‌له‌د وه‌لیدی ئیسپانیه، پێشتر به‌ڵێنی دابوو كه ئه‌گه‌ر تیپه‌كه‌ی جارێكی دیكه سه‌ربكه‌وێت بۆ خولی پله یه‌كی ئیسپانیا ئه‌وا درێژی پتر له سه‌دوبیست كیلۆمه‌تر به پایسكیلسواری ده‌بڕێت.
به‌م دواییه‌ش یانه‌ی ڤه‌له‌د وه‌لید پله‌ی دووه‌می له خولی یانه پله دووه‌كانی ئیسپانیا به‌ده‌ستهێناو گه‌یشته ڕیزی یانه پله یه‌كه‌كان، بۆیه ڕۆناڵدۆی دیارده بڕیاری داوه به‌ڵێنه‌كه‌ی به‌جێبگه‌یه‌نێت و له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی بڕی زێتر له سه‌دوبیست كیلۆمه‌تر له نێوان هه‌ردوو شاری ڤه‌له‌د وه‌لیدو سانتیاگۆ دی كۆمبۆستیلا به پایسكیلسواری ببڕێت و ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ده‌ست به‌م گه‌شته ده‌كات و ماوه‌ی چوار ڕۆژ ده‌خایه‌نێت.
جێگای باسه له ساڵی دووهه‌زاروهه‌ژده ڕۆناڵدۆی ته‌مه‌ن چل و پێنج ساڵ زۆرینه‌ی پشكه‌كانی یانه‌ی ڤه‌له‌د وه‌لیدی كڕیه‌وه‌و به‌فه‌رمی بووه سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی كارگێڕی و خاوه‌نی یانه‌كه .
ڕۆناڵدۆ به‌ڵێنێكی خۆی جێ به‌جێ ده‌كات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.