پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2022/06/04 نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پيشوازى له خاتوو مارينا سێرێنى جێگرى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئيتاڵيا و شاندێكى ياوه‌رى كرد.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا په‌يوه‌ندييه‌كانى ئيتاڵيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى سياسيى عێراق، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان، مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و جموجووڵه‌كانى داعش تاوتوێ كران.
نێچيرڤان بارزانى وێڕاى نيشاندانى خواستى هه‌رێمى كوردستان به بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ ئيتاڵيا و فراوانكردنى بواره‌كانى هاريكاريى نێوانيان، سوپاس و پێزانينى هه‌رێمى كوردستانى بۆ پشتگيريى مرۆيى و سه‌ربازيى ئيتاڵیا له عێراق و هه‌رێمى كوردستان له شه‌رى دژى تيرۆردا دووپات كرده‌وه.
هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگيى هه‌بوونى سه‌قامگيريى ئه‌منى و سياسى و ئابوورى له عێراق و پێويستيى گفتوگۆ و گه‌يشتنى لايه‌نه عێراقييه‌كان به لێكگه‌يشتنێک كه پرۆسه‌ى سياسيى وڵات له بنبه‌ست و چه‌قبه‌ستوويى ڕزگار بكات و حكوومه‌تێک بهێنێته ئاراوه كۆكه‌ره‌وه و وڵامده‌ره‌وه‌ى خواسته‌كانى گه‌ل و پێهكاته‌كانى عێراق بێت.
خاتوو سێرێنى بانگهێشتى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئيتاڵياى بۆ نێچيرڤان بارزانى دووپات كرده‌وه تاوەکو سه‌ردانى ڕۆما بكات و جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، عێراق و هه‌رێمى كوردستان له ڕيزى پێشه‌وه‌ى بايه‌خ و پرۆگرامى گه‌شه‌پێدان و هاريكاريى ئيتاڵيادان و وڵاته‌كه‌ى به گرنگييه‌وه له عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانێت.
له كۆوونه‌وه‌كه‌دا كه باڵيۆزى ئيتاڵيا له به‌غدا و كونسوڵيان له هه‌ولێر ئاماده بوون، ئاماده‌يى و چالاكييه‌كانى ئيتاڵیا له بوارى كولتوورى و شوێنه‌وارناسيدا له عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دۆخى سووريا و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش خرانه به‌ر باس.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.