Erbil 38°C ھەینی 11 تشرینی یەکەم 07:28

لەمەودوا هەموو شەممەیەک لە هەولێر ئاهەنگ ساز دەکرێت

کوردستان TV
100%


شارەوانی و گەشتوگوزار ئەمڕۆ شەممە 04ـی 06ـی 2022 ڕایگەیاند، لە وەرزەکانی گەرما هەموو شەممەیەک لە هەولێر ئاهەنگ و کۆنسێرتی هونەری بێ بەرانبەر ساز دەکرێت.

ئیسماعیل مینە خان بەڕێوەبەری گشتیی گەشتوگوزاری هەولێر ڕایگەیاند: بۆ زیاتر سەرنجڕاكێشانی گەشتیاران و دروستكردنی كەشێكی خۆشگوزەرانی، ئێوارانی هەموو شەممەیەک ئاهەنگ و كۆنسێرت وەك بەشێک لە چالاكییە جۆراوجۆرەكانی گەشتوگوزار بێ بەرانبەر ساز دەكرێت.

ڕاشیگەیاند: كۆنسێرتەكان كاتژمێر 08:00ـی ئێوارە دەست پێ دەكەن و هەر جارە لە یەكێک لە پاركەكانی هەولێر دەبێت. بۆ ئەم هەفتەیەش كۆنسێرتەكە لە پاركی شانەدەر ساز دەكرێت.

بەڕێوەبەری گشتیی گەشتوگوزاری هەولێر ئاماژەی بەوەش دا کە بەهۆی سەقامگیریی پایتەختی هەرێمی كوردستان و دابینكردنی پێداویستییەكانی گەشتیاری، ڕێژەی گەشتیاران بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە و حكوومەتی هەرێمی كوردستان هەموو كارئاسانییەكی بۆ كەرتەكە كردووە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.