سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر ئەمڕۆ شەممە 04ـی 06ـی 2022 هاووڵاتییانی ئاگادار کردەوە کە لەهەر گەڕەکێک کێشەی ئاو هەبێت، پەیوەندییان پێوە بکەن بۆ ئەوەی بەزووترین کات چارەسەر بکرێت.
ئەمڕۆ شەممە 04ـی 06ـی 2022 بەسەرپەرشتی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر بەئامادەبوونی بەڕێوەبەرانی شارەوانی و لایەنە پەیوەندیدارەکان کۆبوونەوەیەک سەبارەت بە کێشەی کەمی ئاو لە پارێزگاکە ئەنجام درا.
سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر لەمبارەیەوە ڕایگەیاند: بە مەبەستی بەھاناھاتنی ھاووڵاتییانی سنووری سەرۆکایەتی شارەوانی ھەولێر بۆ دابینکردنی ئاو لە گەڕەکەکانی شاری هەولێر، تیمێکی فراوان لە سنووری سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی سنووری سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر پێکهێندرا.
ڕاشیگەیاند: داوا لە هاووڵاتییان دەکەین لەهەر گەڕەکێکی سنووری سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر کێشەی ئاویان هەبوو دەتوانن پەیوەندی بەو ژمارە تەلەفۆنانەی خوارەوە بکەن بۆئەوەی کێشەکەیان بۆ چارەسەر بکرێت:-
بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی یەک
0751 458 4882 - حەسەن
07504632319 - ڕێکان
بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی دوو
بریفکان - 07501452425
جەلال - 07514243494
بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی سێ
ھەمزە عەلی ھەمزە - 0750 478 0352
كامەران ئەحمەد - 07503468004
بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی چوار
ئەحمەد جومعە - 07517741544
ئامانج نەوزاد - 07504626276
بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی پێنج
تاریق عزیز - 07504520132
عەبدولستار زرار - 07504885331
بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی شەش
ھاوکار - 07504241150
کارزان - 07504751313
شارەوانی هەولێر جەختیشی کردەوە کە تیمەکانمان بەردەوام لە هەوڵی خزمەتکردنی خەڵکی شاری هەولێری خۆشەویست دەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.