پەرتووکی (گەڕان بە دوای دادپەروەری) لە نوویسنی تێکۆشەری دێرین، حاجی میرخان دۆڵەمەری، لەلایەن ڕەحیم ڕە‌شیدی پەیامنێری (کوردستان تیڤی) لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پێشکەش بە پەرتووکخانەی کۆنگرێسی ئەمریکا کرا و ئێستا وەکو سەرچاوەیەک بۆ خوێندنەوە و تێگەیشتن لە ڕووداوه‌كانی ساڵی 1943 تاوەكو ڕاپه‌ڕینی به‌هاری 1991ـی هەرێمی کوردستان بەردەستە کە نووسەر خۆی ڕاسته‌وخۆ له به‌شێكی زۆری ئه‌و ڕووداوانه‌دا ئامادە بووه و بە زمانێکی سادە و ڕەوان دەیانگێرێتەوە و تۆماری کردوون.
په‌رتووكه‌كه نزیك به 700 لاپه‌ڕه‌یه و له قه‌باره‌یه‌كی مامناوه‌ندی و له دوو به‌رگدا، ساڵی 2021 چاپ کراوە و بڵاو بووەته‌وه، له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كتێبخانه گشتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، ژماره سپاردنی 882ـی ساڵی 2020ـی پێ دراوه. ئه‌م به‌رهه‌مه له‌لایه‌ن نه‌ریمان تاڵیب ئاماده كراوه، محه‌مه‌د حاجی كه‌ریم کاری پێداچوونەوەی بۆ کردووە و هەروەها لوقمان ڕە‌شیدی كاری گرافیک و دیزاینی بۆ كردووه.
بەرێوەبەرانی پەڕتووکخانەی کۆنگرێسی ئەمریکا، لە نامەیەکی فەرمییدا بۆ ڕەحیم ڕە‌شیدی پەیامنێرمان، وێرای سوپاس لە پێشکەشکردنی ئەو دیارییە، هاوکات ئاگاداریان کردۆتەوە پەرتووکەکە ئێستا لە کتێبخانەی کۆنگرێسدا جێگەی بۆ کراوەتەوە. لە ئێستاوە (گەران بە دوای دادپەروەری) وەکو سەرچاوەیەک بۆ خوێنەران و لێکۆڵەرانی کورد و بیانی لە پەرتووکخانەی کۆنگرێسی ئەمریکا بەردەستە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.