ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 04ـی 06ـی 2022 لە ڕووداوێکی هاتووچۆ لەسەر شەقامی زیوە بۆ مێرداڤیا دوو کەس گیانی لەدەست دا.
سەرچاوەیەک لە تەندروستی ئاکرێ بە پەیامنێری کوردستان تیڤی ڕاگەیاند: لە ئەنجامی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێک لەسەر شەقامی زیوە بۆ مێرداڤیا لە سنووری ناحییە دینارتەی سەر بە قەزای ئاکرێ دوو برا گیانیان لەدەست دا.
ڕاشیگەیاند: هەردوو قوربانییەکە خێزاندارن و خەڵکی گوندی باشمش بووینە.
تەندروستی ئاکرێ ئاماژەی بەوەش دا کە قوربانییان چوونەتە ڕەز و باغی خۆیان، هەر بۆیە سەردانی ناوچەکەیان کردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.