Erbil 38°C ھەینی 11 تشرینی یەکەم 05:17

سبەی لەم ناوچانەی هەرێمی کوردستان خۆڵبارین دەبێت

کوردستان TV
100%

کەشناسی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، سبەی یەکشەممە 05ـی 06ـی 2022 سبەی لە بەشێک لە ناوچەکانی هەرێم ئەگەری دروستبوونی تۆزێکی سووک هەیە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاشکرای کرد کە سبەی یەکشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت هەندێ جار بۆ نیمچەهەور دەگۆڕێت.

ئەوەشی خستەڕوو کە خێرایی با مامناوەند دەبێت و هەندێجاریش چاڵاک دەبێت و دەبێتە هۆی دروستبوونی تۆزێکی سووک، بەتایبەتی لە سلێمانی و کەرکووک و گەرمیان.

کەشناسی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەش دا کە پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ شەممە، مەودای بینینیش (6-8) کیلۆمەتر دەبێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.