Erbil 38°C ھەینی 11 تشرینی یەکەم 05:19

لەمەودوا گەنجانی عێراق لە تەمەنی 18ساڵییەوە بە زۆرەملێ دەكرێنە سەرباز

پڕۆژە یاسای خزمەتی سەربازی لە تەمەنی 18 ساڵییەوە هەموو هاوڵاتییەكی عێراقی لە رەگەزی نێر دەگرێتەوە ، لە پاش تەواوكردنی خوێندنیش گەنجان هەر دەبێت بەشداری خزمەتی سەربازی بكەن بەڵام بەپێی بڕوانامە ماوەی خزمەتەكە گۆڕانكاری بەسەردا دێت
کوردستان TV
100%

رەشنووسی پڕۆژە یاسایی خزمەتی سەربازی زۆرە ملێ جارێكی دیكە دێتەوە بەر باس و، لە یەكەمین كۆبوونەوەی لیژنەی ئاسایش و بەرگری خولی پێنجەمی پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی یەكەمی بۆ كرا.
سەرۆكی لیژنەكە، خالد عوبێدی لەكۆبوونەوەكەدا بە گرنگییەوە باسی پڕۆژە یاساكە كرد و، رایگەیاند كە پاش ئەوەی پەرلەمان پەسەندی دەكات دەبێت لە ماوەی دوو ساڵ وەزارەتی بەرگری دەست بە جێبەجێكردنی بكات.
پڕۆژە یاسای خزمەتی سەربازی لە تەمەنی 18 ساڵییەوە هەموو هاوڵاتییەكی عێراقی لە رەگەزی نێر دەگرێتەوە ، لە پاش تەواوكردنی خوێندنیش گەنجان هەر دەبێت بەشداری خزمەتی سەربازی بكەن بەڵام بەپێی بڕوانامە ماوەی خزمەتەكە گۆڕانكاری بەسەردا دێت.
سەبارەت بەمەش جێگری سەرۆكی لێژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجوومەنی نوێنەران، سەگڤان سندی لە لێدوانێكیدا گوتی: لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراق ئێستا كار لە سەر هەمواركردنی رەشنووسی پڕۆژە یاسایی خزمەتی سەربازی دەكەن و دەیانەوێت هەر گەنجێكی بەشداربوو مووچەیەكی باشی پێبدرێت لە ماوەی ئەو ساڵەدا، هاوكات لە سەرجەم شارەكانی عێراق سەربازگەی نوێ و شوێنی راهێنان و كەرستە سەربازیەكان دابین بكرێت.
جێگری سەرۆكی لێژنەكە باسی لەوەشكرد، كە ئەو كەسانەی بڕوانامەیان هەیە كاتی سەربازییەكەیان گۆڕانكاری بەسەر دا دێت ئەوكەسانە دەرچووی زانكۆن ساڵێك سەربازی دەكەن ئەوانەی بڕوانامەی ماستەریشیان هەیە شەش مانگ و،ئەوانەی خاوەنی بڕوانامەی دكتۆراشن ئەوا دەبەخشرێن و سەربازی ناكەن.
سەگڤان گوتیشی: ئەم پڕۆژەیە چەند سوودێكی زۆر گەورەی هەیە ئەویش ئەوەیە ئینتیمای نیشتمانی زیاد دەبێت، سەربازی بەشێوەیەكی یەكسان دەبێت هەر كەس بەگوێرە خۆی خزمەتی سەربازی دەبێت، ئەو جیاوازییە گەورەیەی ئێستا نامێنی جگە لەوە بەشێوەیەكی زۆر باش گەنجان لە كاری خراپە و بەكارهێنانی ماددە هۆشبەرەكان دوور دەخاتەوە و، گەنجانی ئێمە تاقەتی ئیشوكاریان نەماوە ئەم سەبازییە دووبارە ووزە بە گەنجەكانمان دەبەخشێتەوە و، لە بێهیوایی رزگاریان دەكات.
گوتیشی: یاسای خزمەتی سەربازی زۆرەملێ، دادپەرەوەری لە بەشداری پێكهاتەكان لە ناو سوپا دروست دەكات و چیدیكە سوپا بۆ پێكهاتە و نەتەوەیەكی دیاریكراو قۆرخ ناكرێت.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.