Erbil 38°C ھەینی 11 تشرینی یەکەم 05:17

حەیدەر عەبدولڕەزاق یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی تۆپی پێ عێراق كۆچی دواییكرد

کوردستان TV
100%


كۆمەڵگەی وەرزشی عێراق تووشی شۆك بوون بە مردنی حەیدەر عەبدولڕەزاق یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی تۆپی پێ كە چەند ڕۆژێك لەمەوبەر لە ئەنجامی هێرشێك بە دەستی "كەسانی نەناسراو" لە بەغدا بە سەختی بریندار بوو .
ئەكاونتە عێراقییەكان لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان پڕكرابوون لە وێنەی ئەو یاریزانە وەك دەربڕینێك لە دڵتەنگی بۆ لەدەستدانی. عەبدولڕەزاق یەكێك بوو لە ئەستێرەكانی هەڵبژاردەی عێراق كە بۆ یەكەمجار لە مێژووی خۆیدا جامی ئاسیای 2007ی بەدەستهێنا.
یاریزانەكە بەشداری چەندین پاڵەوانێتی ناوخۆیی و عەرەبی و كیشوەری لەناو هەڵبژاردە نیشتمانییەكان كردووە.
بەپێی ڤیدیۆیەك كە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاوكراوەتەوە، ژمارەیەك وەرزشوان و كارمەندانی ڕاگەیاندن بەشدارییان لە پرسەی كاپتن حەیدەر عەبدولڕەزاق كردووە لە نەخۆشخانەی جوملەی دەمار لە بەغدا و لەوێ گیانی لەدەستداوە.

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.