Erbil 38°C ھەینی 11 تشرینی یەکەم 05:24

سێ كارمەندی وەزارەتی پەروەردەی عێراق دەستگیركران

بەرپرسن لە رووداوی دزەكردنی پرسیارەكانی تاقیكردنەوەی وەزاری چەند رۆژێك لەمەوبەر.
کوردستان TV
100%

دوێنێ شەممە دەسەڵاتدارانی عێراق دەستگیركردنی ئەو كەسانەی راگەیاند كە بە وتەی خۆیان بەرپرسن لە رووداوی دزەكردنی پرسیارەكانی تاقیكردنەوەی وەزاری چەند رۆژێك لەمەوبەر.
دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا كە لە پەیجی تایبەتی خۆی لە فەیسبووك بڵاویكردووەتەوە رایگەیاندووە، سێ كارمەندی وەزارەتی پەروەردە سزا دراون، كە راستەوخۆ بەرپرسن لە دزەپێكردنی پرسیارەكان.
لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، لێكۆڵینەوە لەگەڵ دوو كەسی دیكە بەردەوامە كە گومان دەكرێت پەیوەندییان بە دزەكردنی پرسیارەكانەوە هەبێت.
لە درێژەی بەیاننامەكەدا هاتووە، خزمەتگوزاری ئاسایشی نیشتمانی ژمارەیەك پرۆمۆتەری لە پلاتفۆرمی سۆشیال میدیا دەستگیركردووە كە بەشدارییان لە بڵاوكردنەوە و فرۆشتنی ئەم پرسیارانەدا كردووە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، پرۆسەی دەستگیركردنی ئەو كەسانەی بەرپرسیارن لە دزەكردنی پرسیارەكان ،دوای زنجیرەیەك ڕێكار هات كە بریتی بوون لە دۆزینەوەی شوێنی ڕووداوەكە و پەنجەمۆركردن و لێكۆڵینەوە لەگەڵ ئەو كارمەندانەی كە بەشداربوون لە وەرگرتن و دابەشكردنی پرسیارەكان.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.