یه‌كێك له ئه‌كته‌ره دیار و به‌رچاوه‌كانی ئه‌مڕۆی شانۆ له هه‌ولێر (سۆنیا ھیوا)ـیه، كه وه‌ك ئه‌كته‌رێكی خاوه‌ن ئه‌زموون له شانۆگه‌ریی (ئافره‌ت له دۆزه‌خ)ـدا ده‌ركه‌وت و به ڕۆڵه جوانه‌كه‌ی ژان و ئازاری ئافره‌تی كوردی له‌سه‌ر ته‌ختی شانۆدا نیشانی بینه‌ردا، پاشان به‌شداربوو له چه‌ندین كاری دیكه‌ی شانۆیی دا و ئێستاش به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌كادیمی كار بۆ چه‌ند به‌رھه‌مێكی دیكه ده‌كات، له‌م دیمانه‌یه‌شدا ڕاشكاوانه په‌نجه ده‌خاته سه‌ر ئاسته‌نگه‌كانی ئافره‌ت له نێو شانۆ و ھونه‌ردا و ده‌شڵێت: بڕیارمداوه گوێ به ھیچ تانه و توانجێك نه‌ده‌م كه ڕووبه‌ڕووم ده‌بنه‌وه و ده‌یانه‌وێ له دنیای جوانی ھونه‌ردا داببڕێم، بگره ڕه‌خنه و توانجه‌كانی ئه‌وان وام لێده‌كات ھێنده‌ی دیكه به‌ھێز بم، ھاوكات ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات دوای دابڕانێكی كورت له شانۆ ئێستا سه‌رگه‌رمی خۆ ئاماده‌كردنه بۆ چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی نوێ و ده‌یه‌وێ به سوپرایز بێته‌وه سه‌ر ته‌ختی شانۆی ھه‌ولێر ئێمه‌ش له نزیكه‌وه به‌چه‌ند پرسیاریك به‌سه‌رمان كرده‌وه.
•بۆچی ماوه‌یه‌كه دابڕاوی له كاری شانۆیی و له ھیچ به‌رھه‌مێكدا نابینرێیت؟
-ماوه‌ی ٢ ساڵه به‌ھۆی چه‌ند گرفتێك و سه‌رقاڵ بوون به كارێكی تایبه‌وه وچانێكم له شانۆ و ھونه‌ر وه‌گرت و پاشان گه‌ڕامه‌وه نێو باوه‌شی ھونه‌ره‌كه‌م و ئیتر به ته‌واوه‌تی بۆ ھونه‌ره‌كه‌م ده‌ژیم و خۆم بۆ چه‌ند كارێكی نوێی شانۆیی ئاماده‌كردووه.
•شانۆگه‌ریی ئافره‌ت له دۆزه‌خ یه‌كێك بوو له‌و به‌رھه‌مانه‌ی تێیدا به‌شداربوویت چ ئه‌زموونێكی نوێی خسته پاڵ كاره ھونه‌رییه‌كانت؟
- ئه‌زموونێكی نوێ و به‌رھه‌مێكی گه‌وره و به‌پێز بوو، كه ژانی ئافره‌تی كوردی له‌سه‌ر ته‌ختی شانۆدا گه‌یاند به خه‌ڵك، له‌و به‌رھه‌مه‌شدا من وه‌ك كچه ئه‌كته‌رێك به ته‌واوه‌تی چووبوومه‌وه نێو قوڵایی كاره شانۆییه‌كه و ھه‌ستم به ئازاره‌كانی ژنانی كورد ده‌كرد، ھه‌ر ئه‌و به‌رھه‌مه‌ش وایلێكردم، كه بكه‌ومه داوی عه‌شقێكی گه‌وره له‌گه‌ڵ شانۆدا و له دوای ئه‌ویشدا چه‌ند به‌رھه‌مێكی دیكه‌مان له‌گه‌ڵ گرووپی ئافره‌تانی دۆزه‌خ پێشكه‌ش كرد دیارترینیشان كاره‌ساتی ھه‌ڵه‌بجه بوو له نێو باغی شاردا نمایشمان كرد.
•ئاسته‌نگه‌كانی ئافره‌ت له‌سه‌ر ته‌ختی شانۆدا چین و ھیچ كات ڕووبه‌ڕووی تانه و توانج بوویته‌وه؟
- بێگومان، ده‌یان جار تووشی تانه و توانجی زۆر بوومه‌ته‌وه، به‌ڵام من ھه‌رگیز گوێیان پێناده‌م و بگره وایلێكردووم كه به‌ھێزبم و زیاتر پشت به تواناكانی خۆم ببه‌ستم و پێیان بڵێم من ھونه‌ره‌كه‌م به قسه‌ی ڕووت ناگۆڕمه‌وه، ئه‌گه‌ر به‌راوردێكیش بكه‌ین له چاو جاران ئێستا تا ڕاده‌یه‌ك توانج و ناوزڕاندنی ئافره‌تی شانۆكار كه‌متر بووه‌ته‌وه، ھیوادارم بیریان كراوه‌بێت و له نرخی ماندووبوونی ئافره‌تانی شانۆ كه‌م نه‌كه‌نه‌وه.
•ئێستا چ پڕۆژه‌یه‌كی ھونه‌رییتان له‌به‌رده‌ستدایه و كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌یت؟
سه‌رگه‌رمی خۆئاماده‌كردن و مه‌شق و ڕاھێنانم بۆ كارێكی شانۆیی نوێ كه له نووسین و ده‌رھێنانی مامۆستا (ھیوا سوعاد)ـه، به‌ڵام نامه‌وێ بچمه نێو ناوه‌ڕۆكی كاره شانۆییه‌كه‌مان و ده‌مانه‌وێت وه‌ك سوپرایزێك له كاتی خۆی دا به میدیاكانی ڕابگه‌یه‌نین.
•سه‌رسامی به كام له ژنه شانۆكاره‌كانی كوردستان؟
-ناتوانم به یه‌ك ناو وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره بده‌مه‌وه، چونكه من سه‌رسامم به ھه‌ریه‌ك له ھونه‌رمه‌ندان (گه‌زیزه عومه‌ر، ته‌لار ھیرانی، سوھام حه‌سه‌ن، شیلان عه‌بدوڵا)، ئه‌وانه پێشه‌نگی ئافره‌تانی كوردن له بواری شانۆدا و ھه‌میشه به ڕۆڵ و كاره ھونه‌رییه‌كانیان سه‌رسامم.
•ھونه‌ری شانۆ لای تۆ چ مانایه‌ك به ژیان ده‌گه‌یه‌نێت؟
-ھونه‌ر یان شانۆ به‌تایبه‌تی، لای من عه‌شقێكی بێ سنووره، ده‌توانم بڵێم وه‌ك جه‌رگ و منداڵی خۆم تێكه‌ڵی خۆشه‌ویستی ھونه‌ر بوومه و ئێستایش له‌گه‌ڵ ئه‌و عه‌شقه به‌رده‌وامم، به ڕای منیش گه‌ر ھونه‌ر نه‌بێت ژیان ھیچ مانایه‌كی ئه‌وتۆی بۆ نامێنێته‌وه.
•چی له ھونه‌ری ھیوا سوعادی ده‌رھێنه‌ره‌وه فێربوویت و چ كاریگه‌رییه‌كی به‌سه‌ر ژیانی تۆدا ھه‌یه؟
-ھیوا سوعاد لای من به ھیچ شتێك پێناسه ناكرێت، چونكه ھه‌م باوكه بۆ من ھه‌م ده‌رھێنه‌ر و ھه‌م مامۆستای شانۆییم، ھه‌میشه‌ش پاڵپشت و پشتیوانی كاره‌كانمه بۆ ئه‌وه‌ی داھاتووێكی گه‌ش بۆ من و ته‌واوی شانۆكارانی دیكه بنیاد بنێت.
•شانۆ بووه‌ته ده‌روازه‌یه‌ك بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه‌ی به‌خته‌وه‌ریت له ژیان؟
-ھه‌موو خۆشیه‌كانی ژیانم په‌یوه‌ستن به كاره شانۆییه‌كانم، ته‌نانه‌ت ئه‌و ڕۆژانه‌ی كه ده‌چمه سه‌ر ته‌ختی شانۆ و ده‌ست له ملانێی به‌رھه‌مێكی شانۆیی نوێ ده‌كه‌م، چاوه‌كانم پڕ ده‌بن له فرمێسكی شادی، چونكه توانا و ھێز و بوێری ئافره‌ت ته‌نیا له‌سه‌ر ئه‌و سه‌كۆیه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت و گڕوتینێك به منی شانۆكار ده‌دات، كه له‌به‌رده‌م ئاسته‌نگه‌كانی ژیان چۆك دانه‌ده‌م و ھه‌میشه به‌ھێز ده‌ركه‌وم.
• ماچی ناوده‌م ئێستا له نێو شانۆ و سینه‌مای كوردی دا ده‌بینرێت، ئایا ئێوه به نوێگه‌ریی له فۆرمی كاری شانۆیی دا ده‌بینن، یان چاولێكه‌رییه؟
-من پێموایه گه‌ر بمانه‌وێ ھه‌نگاوی نوێ بنێین و شانۆ به فۆرمێكی نوێ كار بكات، با ئه‌و ماچه‌ش بوونی ھه‌بێت، به‌ڵام زێده‌ڕۆیی تێدا نه‌كرێت و نه‌بێت به مه‌سه‌له‌یه‌ك بۆ ڕاكێشانی بینه‌ری شانۆ و پڕكردنه‌وه‌ی بۆشاییه‌كانی لاوازی كاره ھونه‌رییه‌كان.
•ئاماده‌یت ڕۆڵێكی ورووژێنه‌ر به‌رجه‌سته بكه‌یت؟
-ھه‌ر ڕۆڵێك كه له‌گه‌ڵ دابونه‌ریتی كۆمه‌ڵایه‌تی و كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی دا بگونجێت ئاماده‌م، له پێناو شانۆشدا ڕه‌نگه ئاماده‌ییم تێدابێت بۆ به‌رجه‌سته كردنی ھه‌موو جۆره ڕۆڵێك.
•جوانی و جووڵه‌ی جه‌سته‌یی نه‌بووه‌ته خه‌سڵه‌تێك بۆ ڕاكێشانی بینه‌ر و ده‌رھێنه‌ران؟
-شانۆ خۆی ھه‌سته و ده‌نگ و قورگێكی پڕی پێویسته تا بتوانیت سه‌رنجی بینه‌ری پێ ڕابكێشیت، یاخوود تواناكانی خۆتی وه‌ك ئه‌كته‌ر پێ ده‌ربخه‌یت.
هه‌ڤپه‌یڤین- شیڤان شێرزاد
سۆنیا ھیوا: له پێناو كاری ھونه‌ر و شانۆیی دا ئاماده‌م ھه‌موو ڕۆڵێك به‌رجه‌سته بكه‌م به مه‌رجێك له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌دا بگونجێت
سۆنیا ھیوا: له‌سه‌ر ته‌ختی شانۆ ڕووبه‌ڕووی تانه و توانجی زۆر بوومه‌ته‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.