Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 00:31

كۆریای باكوور هەشت مووشەكی بالیستیكی كورتمەودای تاقیكردەوە

لە سەرەتای 2022ەوە تاكوو ئێستا 17 جار تاقیكردنەوەی مووشەكی ئەنجام داوە.
کوردستان TV
100%

سەرۆكایەتی ئەركانی سوپای كۆریای باشوور رایگەیاند، كۆریای باكوور هەشت مووشەكی بالیستیكی كورتمەودای تاقی كردووەتەوە.
سەرۆكایەتی ئەركانی سوپای كۆریای باشوور لە راگەیەندراوێكدا تیشكی خستووەتە سەر ئەوەی كاتژمێر 09:08-09:43 بە كاتی خۆجێی لە چەند شوێنێكی نزیك پیۆنگیانگەوە، هەشت مووشەكی كورتمەودا تاقی كراونەتەوە. دواتر لەناكاو كۆبوونەوەی لووتكەی ئاسایشی نیشتمانی لەلایەن حكوومەتی سیئۆلەوە ئەنجام دراوە.
سەرۆكوەزیرانی ژاپۆن، كیشیدا فومیۆ رایگەیاند لەبارەی مووشەكەكانەوە كە لە دەرەوەی ناوچەی تەرخانكراوی نیشتمانی ژاپۆن كەوتوونەتەوە تێبنی داوەتە حكوومەتی پیۆنگیانگ. 
كیشیدا ئاماژەی بەوەیش داوە كە وڵاتەكەی چاو ناپۆشێت لەو تاقیكردنەوانە كە هەڕەشەن بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیری. 
لەگەڵ ئەم تاقیكردنەوانەی ئەم دواییەدا كۆریای باكوور لە سەرەتای 2022ەوە تاكوو ئێستا 17 جار تاقیكردنەوەی مووشەكی ئەنجام داوە.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.