وهزارهتی شارهوانی رایگهیاند: بۆریی سەرەكیی ئاوی دووكان- سلێمانی چاككرایەوە.
له راگهیاندراوێكدا، وهزارهتی شارهوانی و گهشت و گوزاری حكوومهتی ههرێمی كوردستان بڵاویكردهوه، لە چەند كاتژمێری ڕابردوودا بەهۆی كێشەی كارەباوە، بۆرییی سەرەكی پرۆژەی ئاوی دووكان-سلێمانی هێڵی یەك شكا و بەهۆیەوە گرفت بۆ گەیاندنی ئاو بەشێكی شاری سلێمانی دروست بوو، دوای چل كاتژمێر كاركردن بۆرییەكە لەلایەن تیمی كارمەندانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و وێستگەی دووكان چاككرایەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی بهراگهیاندنی وهزارهتی شارهوانی ڕاگەیاند: دوای ئەوەی بەهۆی کێشەی کارەباوە بۆریی سەرەکیی ئاوی دووکان-سلێمانی هێڵی یەک شکا، دەستبەجێ بە سەرپەرشتیی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی و بەشەکانی دابەشکردن و چاکسازیی تۆڕەکانی ئاو و وێستگەی دووکانی یەک و گەنجینە و تیمێکی پسپۆڕ لە کارمەندانی ماندوونەناس، تواندرا لە ماوەی 40 کاتژمێردا کێشەی بۆرییەكە چارەسەر بکرێت و دووبارە ئاو بۆ شاری سلێمانی بگەڕێندرێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی ڕاشیگەیاند: ئەو بۆرییە 35٪ی ئاوی سەنتەری شاری سلێمانی دابین دەكان،
وهزارهتی شارهوانی ئاماژهی بهوهشكردووه، دوای چاككردنەوەی، لەمڕۆوە ئاو گەیشتووەتە پڕۆژەکە و دابەشکردنی ئاو لەو گەڕەکەنەی ئاو لەو هێڵە وەردەگرن، بەپێی بەرنامەیەک ئاویان بۆ بەردەدرێتەوە و كێشەكە چارەسەر دەبێت.
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.