Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 00:33

ئەمڕۆ ڕۆژی جیهانی ژینگەیە

کوردستان TV
100%


ئه‌مڕۆ 5-6-2022بە ڕۆژی جیهانی ژینگە ناسراوە، بەم بۆنەیەوە ژینگە دۆستان لە سەرتاسەری جیهاندا چالاکی جۆراوجۆر ئەنجام دەدەن و ئەو ڕۆژە بەرز ڕادەگرن.

رۆژی جیهانی ژینگە، یان رۆژی جیهانی سازگاری لەگەڵ ژینگە، کە بە (W.E.D)کورتکراوەتەوە، یەکێکە لە ڕووداوە مەزنەکان کە ئێستاکە ساڵانە لە سەرانسەری جیهان ژینگەپارێزان بەمە بەستی پاراستنی ژینگە لەو رۆژەدا ئاهەنگ دەگێڕن و چالاکی ژینگەیی دەکەن و یادی دەکەنەوە.

رۆژی جیهانی ژینگە، لە ساڵی 1973بە مەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاریی ژینگەیی دانیشتوانی سەرزەوی لەپێناو بایەخدان بە ژینگەی پاک و سەوزی ژیانی مرۆڤ دیاری کرا.

ئەم رۆژە بۆ یەکەمین جار لە کۆنفرانسێکدا بەناوی ‘مرۆڤ و ژینگە‌ لە 5 تا 15یحوزەیرانی 1973دەستیپێکرد، لە سالی 1973 دا لەسەر ناوی بابەتێکی تایبەت بەناوی (تەنیا یەک زەوی) یادی کرایەوە، لە ساڵی 1974بەدواوە رۆژی جیهانی ژینگە لە شارە جۆراوجۆرەکانی جیهان بەڕێوەچوو.

ئامانجی (UNDP) لە بەڕێوەبردی ئەو رۆژەدا

* بەخشینی رووی مرۆیی بە پرسە ژینگەییەکان.

* تواناسازی خەڵک بۆ ئەوەی ببنە چالاکانی بواری پەرەپێدان و پاراستنی ژینگە.

* بەرزکردنەوەی ئەو دیدە گشتییە کە کۆمەڵگەکان لە گۆڕانی دیدگاکان و بەتایبەت لە پرسە ژینگەییەکان و رۆلی تەوەرەیی و بنەڕەتی دەگێڕێت.

* برەودان بە بەشداریکردن بە ئامانجی متمانەپێدان بە رەفتاری هەموو گەلان لە داهاتوویەکی پڕ لە ئاسایشی ژینگەیی و بەختەوەرانەتر.

  - 5ی حوزەیرانی هەموو ساڵێك ڕۆژی جیهانیی ژینگەیە.
- 14ی تشرینی یەكەمی هەموو ساڵێك ڕۆژی ژینگەی وڵاتە عەرەبیەكانە.
- 15ی نیسانی هەموو ساڵێك ڕۆژی ژینگەی عێراقە، كە بە نووسراوی ڕەسمی ئاراستەی ئەنجومەنی حوكمی عێراقم كرد وەك پێشنیار و ئەنجومەنیش بە ڕەسمی پێشنیارەكەی پەسەندكرد و لە ساڵی 2004وە هەموو ساڵێك لەو ڕۆژەدا لە پارێزگاكانی عێراقدا چالاكی جۆراوجۆر ئەنجام دەدرێت.
- رۆژی 16ی نیسانی هەموو ساڵێكیش رۆژی ژینگەیە لە هەرێمی كوردستاندا كە پێویستە لەو رۆژەدا گرنگی ژینگە زیاتر بۆ هاوڵاتیان روون بكرێتەوە.
ئا- كامران

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.