له وڵاتی ئۆزبه‌كستان و له درێژه‌ی ڕكابه‌ریه‌كانی قۆناغی یه‌كه‌می پێنجه‌مین پاڵه‌وانێتی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئاسیا بۆ تۆپی پێ له ئاستی یاریزانانی ژێر ته‌مه‌نی بیست و سێ ساڵ و له گڕوپی دووه‌مدا، هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ڕووبه‌ڕووی هه‌ڵبژارده‌ی ئوستڕالیا بووه‌وه، له ئه‌نجامدا، هه‌ردوو هه‌ڵبژارده به گۆڵێك بۆ هه‌ریه‌كه‌یان یه‌كسان بوون.
یاریه‌كه له یاریگای مه‌ركه‌زی له شاری كارشی به‌ڕێوه‌چوو، له خوله‌كی حه‌ڤده‌دا، ناوبژیوان به كارتی سوور، یاریزان كوسینی یه‌نگی له هه‌ڵبژارده‌ی ئوستڕالیا كرده ده‌ره‌وه‌ی یاریگا، پاشان یاریزان ئالۆ كۆل گۆڵێكی بۆ ئوستڕالیا له دواساته‌كانی گێمی یه‌كه‌م تۆماركرد.
له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی په‌نجاوشه‌شدا، یاریزان حه‌سه‌ن عه‌بدولكه‌ریم گۆڵی به‌رامبه‌ری عێراقی به‌ده‌ستهێناو ئه‌نجامی ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه، به‌م ئه‌نجامه‌ش هه‌ڵبژارده‌ی ئۆڵۆمپی عێراق له دووه‌م یاری خۆی له پاڵه‌وانێتیه‌كه یه‌كسان بوو و دوایین یاریشی له قۆناغی یه‌كه‌م له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی كوێت ده‌بێت و یاریه‌كه‌ش سێشه‌ممه‌ی داهاتوو له‌سه‌ر هه‌مان یاریگا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
له جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئاسیا عێراق و ئوستڕاڵیا یه‌كسانبوون
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.