له میانی ڕكابه‌ریه‌كانی قۆناغی یه‌كه‌می جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئاسیا بۆ یاریزانانی ژێر ته‌مه‌نی بیست و سێ ساڵ و له گڕوپی یه‌كه‌مدا، هه‌ڵبژارده‌ی توركمانستان به دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێك له هه‌ڵبژارده‌ی ئێرانی برده‌وه.
ئه‌م یاریه‌ش له یاریگای میللی له تاشقه‌ندی پایته‌ختی ئۆزبه‌كستان سازكرا، له خوله‌كی هه‌شتدا، یاریزان عه‌لی ڕه‌زا باڤیه گۆڵێكی بۆ ئێران تۆماركرد، پاشان ناوبژیوان لێدانێكی سزای بۆ توركمانستان هه‌ژماركردو یاریزان ئارزوڤ گولی ساپار گولیێڤ لێدانه‌كه‌ی سه‌ركه‌وتووانه جێبه‌جێ كرد‌و گۆڵی به‌رامبه‌ری تیپه‌كه‌ی له خوله‌كی بیست و هه‌شت به‌ده‌ستهێناو ئه‌نجامه‌كه‌ی له گێمی یه‌كه‌م یه‌كسان كرده‌وه.
له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی شه‌ستوسێدا، ناوبژیوان به كارتی سوور، یاریزان عه‌لی ڕه‌زا باڤیه‌ی خاوه‌نی گۆڵی یه‌كه‌می هه‌ڵبژارده‌ی ئێرانی كرده ده‌ره‌وه‌ی یاریگاو به‌و هۆیه‌وه ئێران یاریه‌كه‌ی به ده یاریزان ته‌واوكرد، دواتر یاریزان ته‌یمور شاریێڤ گۆڵی دووه‌م و بردنه‌وه‌ی توركمانستانی له خوله‌كی هه‌شتا به لێدانێكی به‌هێز له ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌ی سزا تۆماركرد‌و سێ خاڵی ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌كه‌ی بۆ هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی مسۆگه‌ركرد.
به‌م ئه‌نجامه‌ش توركمانستان یه‌كه‌م بردنه‌وه‌و سێ خاڵی له‌م پاڵه‌وانێتیه به‌ده‌ستهێناو له پله‌ی دووه‌می ڕیزبه‌ندی گڕوپی یه‌كه‌م دێت، ئێرانیش به ته‌نها خاڵێك له پله‌ی سێیه‌می ڕیزبه‌ندی گڕوپه‌كه دایه.
له جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئاسیا توركمانستان له ئێرانی برده‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.