له میانی ركابه‌ریه‌كانی قۆناغی یه‌كه‌می خولی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپا بۆ تۆپی پێ ناسراو به نه‌یشن لیگ و له گه‌ڕی یه‌كه‌می كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌می ئاستی سێیه‌م و له ئه‌نجامێكی چاوه‌ڕوان نه‌كراودا، هه‌لبژارده‌ی ئینگلته‌را له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی به گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر به هه‌ڵبژارده‌ی هه‌نگاریای میوانداری دۆڕا.
له گێمی یه‌كه‌مدا، یاریزانانی هه‌ردوو تیپ چه‌ندین هێرشیان كرده سه‌ر گۆڵی یه‌كترو هه‌ردوولاش چه‌ند ده‌رفه‌تێكیان له‌ده‌ستداو ئه‌م گێمه به یه‌كسان بوونی هه‌ردوولا بێ گۆڵ ته‌واوبوو.
له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی شه‌ست وچواردا، ناوبژیوان لێدانێكی سزای بۆ هه‌نگاریا هه‌ژماركردو له جێبه‌جێ كردنی لێدانه‌كه‌دا، یاریزان دۆمینیك سۆبۆزلای گۆڵێكی بۆ تیپی میواندار تۆماركرد، دوای ئه‌م گۆڵه‌ش هه‌وڵه‌كانی یاریزانانی ئینگلته‌را بۆ یه‌كسان كردنه‌وه‌ی ئه‌نجامی یاری بێ ئاكام بوو.
به‌م ئه‌نجامه‌ش هه‌ڵبژارده‌ی هه‌نگاریا یه‌كه‌م سه‌ركه‌وتن و سێ خاڵی له یه‌كه‌م یاری خۆی له ململانێكانی نه‌یشن لیگ به‌ده‌ستهێناو ئینگلته‌راش دووچاری یه‌كه‌م دۆڕان هات.
له خولی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپا ئینگڵته‌را به‌رامبه‌ر به‌هه‌نگاریا دۆڕا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.