له گه‌ری یه‌كه‌می كۆمه‌له‌ی یه‌كه‌می ئاستی سێیه‌م و له یاری لوتكه‌ی ئه‌م گه‌ره‌دا هه‌ردوو هه‌لبژارده‌ی ئیتالیای خاوه‌ن نازناوی یۆرۆی رابردوو هه‌لبژارده‌ی ئه‌لمانیا روبه‌رووی یه‌كتری بوونه‌وه.
یاریه‌كه له ئیتالیا‌و له‌سه‌ر یاریگای ریناتۆ دال ئاراله‌شاری بۆلۆنیا به‌رێوه چوو ، وێرای هه‌ولی یاریزانانی هه‌ردوو هه‌لبژارده بۆ تۆماركردنی گۆل به‌لام گێمی یه‌كه‌م به خاوێنی و به‌بێ گۆل یه‌واو بوو .
له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی حه‌فتا لۆرینزۆ بلگرینی به تۆمار كردنی گۆلێك هه‌لبژارده‌ی ئیتالیای له‌یاریه‌كه پێشخست ، به‌لام خۆشی هانده‌رانی ئیتالیا ته‌نها سێ خوله‌كی خایاند‌و جۆشوا كیمیج له خوله‌كی حه‌فتاو سێ ئه‌نجامه‌كه‌ی له‌سوودی مانشافت یه‌كسان كرده‌وه‌و یاریش به‌م ئه‌نجامه كۆتایی پێ هات و هه‌ردوو هه‌لبژارده به گۆلێك و به خالێك یاریگایان به‌جێ هێشت ، به‌مه‌ش ئیتالیا‌و ئه‌لمانیا پله‌ی دووه‌م و سێیه‌می كۆمه‌له‌كه‌یان به تاكه خالێك وه‌رگرت .
له خولی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپا ئه‌ڵمانیا و ئیتاڵیا یه‌كسانبوون
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.