Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 00:31

زنجیرەیەك تەقینەوە پایتەختی ئۆكرانیا دەهەژێنێت

کوردستان TV
100%

بە وتەی ڤیتالی كلیتشكۆ، سەرۆكی شارەوانی ئۆكرانیا، بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە چەند تەقینەوەیەك كیێڤیان هەژاند.
كلیچكۆ لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تێلیگرام باسی لە چەند تەقینەوەیەك لە قەزاكانی دارنیتسكی و دنیپرۆڤسكی شارەكە كردووە.
دوای زیاتر لە 100 رۆژ لە دەستپێكردنی شەڕەكە، رووسیا هێرشەكانی لە ناوچەی دۆنباس چڕ دەكاتەوە، بەو هیوایەی كۆنترۆڵی تەواو بەسەر ئەو ناوچەیەدا بەدەست بهێنێت. 
كیێڤ پشتڕاستی كردەوە كە ڕووسیا ، هەموو قورسایی خۆی خستووەتە گەڕ بۆ ناو شاری سیڤێرۆدۆنێتسك كە شاهیدی "شەڕی سەر شەقامەكان"ە، هاوكات مۆسكۆ دەستپێكردنی كشانەوەی یەكەكانی ئۆكرانیای لە شارە گرنگەكەی ڕۆژهەڵاتی ئۆكرانیا ڕاگەیاند.
لە راگەیەندراوێكدا وەزارەتی بەرگری رووسیا رایگەیاندووە، یەكەكانی سوپای ئۆكرانیا لە كاتی شەڕەكانی سیڤێرۆدۆنێتسكدا زیانێكی زۆریان بەركەوتووە (تا لەسەدا نەوەد لە چەند یەكەیەكدا) بەرەو لیشانسك دەكشێنەوە.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، فەرمانگەی راگەیاندنی سەرۆكی ئۆكرانیا رایگەیاند: ئۆپەراسیۆنەكان لە ناوچەی پیشەسازی سیڤێرۆدۆنێتسك بەردەوامە.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.