كارلۆس تێڤێزی ئه‌رژه‌نتینی و ئه‌ستێره‌ی پێشووی هێڵی هێرشبه‌ری یانه‌ی یوڤێنتوس و دوو جه‌مسه‌ره‌كه‌ی شاری مانچسته‌ر به یه‌كجاری وازی له یاریكردن هێنا.
تێڤێزی ته‌مه‌ن سیی و هه‌شت ساڵ هۆكاری وازهێنانی بۆ له‌ده‌ستدانی باوكی گه‌ڕانده‌وه كه به هانده‌ری سه‌ره‌كی خۆی له یاریگاكان وه‌سفی كرد‌و پارساڵ كۆچی دوایی كرد، تێڤێز ئاشكراشی كرد كه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی چه‌ندین ئۆفه‌ری له یانه‌كانی ئه‌مه‌ریكا پێگه‌یشتووه، به‌ڵام بڕیاری داوه به یه‌كجاری واز له یاریكردن بێنێت، ئه‌م ئه‌ستێره‌یه ده‌ستپێكی كاروانی وه‌رزشی له ڕیزی یانه‌ی بوكاجونیۆرز بوو، دواتر په‌یوه‌ندی به یانه‌ی كۆرنتیانزی به‌ڕازیلی كرد، له ساڵانی دووهه‌زاروشه‌ش تا دووهه‌زاروسێزده له خولی ئینگلته‌راو له ڕیزی هه‌ریه‌ك له یانه‌كانی وێستهام یونایتد‌و مانچسته‌ریونایتدو مانچسته‌رسیتی یاری كردووه، پاشان ڕووی كرده خولی ئیتاڵیا‌و دوو وه‌رز له ڕیزی یانه‌ی یوڤێنتوس بوو.
ماوه‌یه‌كیش په‌یوه‌ندی به یانه‌ی شه‌نگهای شینهوای چینی كرد، له دوایین وێستگه‌ی یاریكردنیشی گه‌ڕایه‌وه ڕیزی یانه‌ی بوكاجونیۆرزی تیپی پێشووی خۆی، تێڤێز چه‌ندین ده‌ستكه‌وتی گرنگی له یاریگاكانی تۆپی پێ به‌ده‌ستهێناوه كه دیارترینیان سێ نازناوی پرێمه‌رلیگ و نازناوێكی چامپیۆنس لیگ و دوو نازناوی كالچیۆ بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.