له شاری هه‌ولێر له ماڵی وه‌فایی ، نوێترین كتێبی نووسه‌ر ئاسۆ حاجی به‌ناوی گوتاری خۆڕاده‌ستكردن (گه‌ڕانه‌وه بۆ جه‌لاد) به ئاماده‌بوونی نووسه‌ر ناسێنرا..
ئاسۆحاجی له كۆڕه‌كه‌ی باسی له ناوه‌رۆكی كتێبه‌كه‌ی كرد ووتی" ئه‌م كتێبه له سێ به‌ش پێكهاتووه، به‌شی یه‌كه‌م بریتییه مێژووی خۆڕادهستكردنهوه و هێنانه‌وه‌ی چه‌ند نموونه‌یه‌كه، هه‌روه‌ها مێژووی دیاركه‌وتنی گوتاری خۆرادهستكردنهوه له كوردستان".
هه‌روه‌ها ووتی" به‌شی دووه‌م بازاڕسازیی بۆ گوتاری خۆڕادهستكردنهوهیه، كه بریتییه له نموونه‌ی چه‌ند ئه‌ندامێكی كورد له خولی پێشووی په‌رله‌مانی عێراق، چۆن بازاڕسازییان بۆ ئه‌و گوتاره ده‌كرد و چۆن دوژمنایه‌تیی نیشتمان و میلله‌تی خۆیان ده‌كرد".
له كۆتاییدا ووتی"به‌شی سێیه‌م له روانگه‌ی گوتاری شیكارییهوه تیشك خراوه‌ته سه‌ر گوتاری خۆرادهستكردنهوه، دوو گوتار به نموونه وه‌رگیراون و شیكاریان بۆ كراوه، به چ جۆر و له چ ئاستێكدا كاریان بۆ گوتاری خۆڕاده‌ستكردن كردووه؟، چۆن زمان و ئامرازه‌كانی تری پشت وشه و بڕگه به‌كارهاتووه‌كان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به‌كار هێناوه ".
هه‌ر له كۆڕه‌كه‌دا ئاماده‌بووان به گفتۆگۆیه‌كی كراوه بیروڕا له‌سه‌ر كتێبه‌كه ئاڵوگۆر كرا.
شایانی باسه ئه‌مه چوارمین كتێبی نووسه‌ر (ئاسۆجاجی)-ه پێشتریش سێ كتێبی تری به ناوه‌كانی (بارزانی پێشمه‌رگه‌ی سه‌ربه‌خۆیی) و (نه‌جه‌ف له چاوه‌ڕوانی ئیمامدا) و (له پاریسه‌وه بۆ ته‌یراوه) بڵاوكردۆته‌وه.
ئا- كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.