وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت و گوزاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: چوار پرۆژەی ئاو لە دەوروبەری هەولێر جێبەجێ دەكرێن و گوژمەیان بۆ تەرخان كرا
وه‌زاره‌تی شاره‌وانی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، بە واژووی ساسان عه‌ونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار بۆ جێبەجێكردنی چوار پرۆژەی ئاوی خواردنەوە لە قوشتەپە و شاخۆڵان و شەقڵاوە و گوندی مورتكە لە سنووری پارێزگەی هەولێر ڕەزامەندی خەرجكردنی گوژمەیەك درا.
وه‌زاره‌تی شاره‌وانی ئه‌وه‌شی خستووه‌ته ڕوو، لەسەر ڕێژەی 17٪ی داهاتی ئاو و بە گوێرەی پلانی2022 لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی دەوروبەری هەولێر، ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار ڕەزامەندی دا لەسەر خەرجكردنی گوژمەیەك بۆ جێبەجێكردنی چوار پرۆژەی ئاو لە سنووری پارێزگەی هەولێر.
له‌كۆتاییدا وه‌زاره‌تی شاره‌وانی رایگه‌یاندووه، پرۆژەكان بریتین لە تۆڕی ئاوی گوندی دووگردكان، درێژكردنەوەی تۆڕی ئاوی گوندی مورتكەی شهاب لە قوشتەپە، گەیاندنی كارەبا بۆ بیری ئاوی شاخۆڵان، تۆڕی ئاوی گەڕەكی كاوانیانی خواروو لە شەقڵاوە.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.