مارسیدیس-بێنز كە كۆمپانیایەكی بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی ئەڵمانییە رایگەیاند بەهۆی ئەگەری دروستبوونی كێشەیەك كە لەوانەیە كاریگەری بكاتە سەر سیستەمی وەستاندنی ئۆتۆمبێل، لە سەرتاسەری جیهان نزیكەی یەك ملیۆن ئۆتۆمبێل دەكێشێتەوە.
مارسیدیس-بێنز لە راگەیەندراوێكدا تیشكی خستووەتە سەر ئەوەی كە لەوانەیە كێشە بۆ "كاركردنی خۆگرتوویی سیستەمی وەستاندنی ئۆتۆمبێل" لە ئۆتۆمبێلەكانی جۆری ML, GL و R-Class كە لە ساڵانی 2004-2015 بەرهەمی هێناون دروست ببێت.
تیشكیشی خستووەتە سەر ئەوەی كە لەگەڵ خاوەن ئۆتۆمبێلەكان لە پەیوەندیدان و داوایان كردووە دەستبەجێ ئۆتۆمبێلەكانیان رادەست بكەنەوە.
فەرمانگەی گوێزەرەوە بە بزوێنەرەكانی فیدڕاڵی ئەڵمانیا رایگەیاندووە مارسیدیس-بێنز لە سەرتاسەری جیهان 993 هەزار و 407 ئۆتۆمبێل دەكێشێتەوە كە 70 هەزاریان لە ئەڵمانیان.
ئەو فەرمانگەیە ئاماژەی بەوە داوە كە لەوانەیە لە ئەگەری درووستبوونی ئەو كێشەیە لە خراپترین دۆخدا پەیوەندی لە نێوان پایدەری وەستاندنی ئۆتۆمبێل و سیستەمی وەستاندنی ئۆتۆمبێل بپچڕێت.
مارسیدیس لە سەرتاسەری جیهاندا نزیكەی یەك ملیۆن ئۆتۆمبێل دەكێشێتەوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.