Erbil 38°C ھەینی 11 تشرینی یەکەم 03:25

لەبۆردومانێكی فڕۆكە جەنگییەكانی عێراق چوار تیرۆریستی داعش كوژران

کوردستان TV
100%

شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە نووسینگەی سەرۆكوەزیرانی عێراق، كوژرانی چوار تیرۆریستی داعشی لە پارێزگای ئەنبار رۆژئاوای ئەو وڵاتە راگەیاند.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی بڵاوی كردەوە كە پشتبەستن بە زانیارییە هەواڵگرییەكان، فڕۆكە جەنگییەكانی (F-16)ی عێراق بارهەڵگرێكی تیرۆریستانی داعشیان لە دۆڵی قەزەف باشووری رۆژئاوای پارێزگای ئەنبار بۆردومان كردووە.
باسی لەوەش كردووە كە لە ئاكامی بۆردومانەكەدا، سێ تیرۆریستی داعش كوژراون.
ئاماژەی بەوەیش داوە كە لە كاتی بۆردومانەكەدا، قەناسبەدەستێكی داعش تەقەی لە هێزە ئەمنییەكان كردووە دواتر لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە بەرپەرچدراوەتەوە و كوژراوە.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.