Erbil 38°C ھەینی 11 تشرینی یەکەم 01:33

بەبێ پارەدان ناتوانی لەو پردەی پارێزگای سەڵاحەددین بپەڕیەوە

کوردستان TV
100%

لە پارێزگای سەڵاحەدین پردێك هەیە كە لە "قەنتەرە" دەچێت، لەلایەن یەكێك لە وەبەرهێنەرانی پارێزگاكە دروستكراوە و هەركەسێك بیەوێت لە پردەكەدا بپەڕێتەوە، پابەندە بە پێدانی بڕە پارەیەك، تەنانەت ئەگەر كەسەكە سەربازی-یش بێت بەرەو شوێنی سەربازییەكەی بڕوات.
پێشتر پردێكی كۆن لەو شوێنە هەبوو ،بەڵام چەند ساڵێك لەمەوبەر خاپوور كرا، دواتر پردێكی ناوخۆیی دروستكرا كە ناحیەی بەیجی بە پارێزگای كەركوك دەبەستێتەوە و بە قەزای حەویجەدا تێدەپەڕێت، بۆیە وەبەرهێنەرێك كە خاوەنی پردەكەیە، نرخی جیاوازبۆ پەڕینەوەی ئۆتۆمبێل دادەنێت.
نرخی پەڕینەوەی ئۆتۆمبێلێكی بچووك پێنج هەزار دینارە و نرخی پەڕینەوەی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری بچووك  دە هەزار دینارە، هەروەها  نرخی پەڕینەوەی بارهەڵگری گەورە 25 هەزار دینارە.
سەیرەكە ئەوەیە تەنانەت ئۆتۆمبێلی سەربازی و حكومیش دەبێ پارەی تێپەڕبوون بدەن.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.