Erbil 38°C ھەینی 11 تشرینی یەکەم 01:31

وه‌زاره‌تی كاره‌با: لە مانگی رابردوودا وەڵامی 52 سکاڵا و داواکاریی هاووڵاتيیان دراوه‌ته‌وه‌

کوردستان TV
100%

 وه‌زاره‌تی كاره‌با رایگه‌یاند: لە مانگی رابردوو 52 سکالا تۆمار کراون.
له‌ راگه‌یاندراوێكدا، وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، له‌ ماوەی مانگی رابردوو، وەڵامی 52 سکاڵا و داواکاریی هاووڵاتیانی داوەتەوە، کە بە رێگەی خزمەتگوزاریی سیستەمی ئۆنلاین و پەیوەندیی تەلەفۆنییەوە پێشکەش کراون:
-  33 سکاڵا چارەسەر کراون.
- 5 سکاڵا؛ پێشنیار و تێبینی و دۆسیەی دووبارە بوون. 
- 3 سکاڵا بۆ وەڵامدانەوە، پێویستیی بە زانیاریی زیاتر هەیە.
- 11  سکاڵا بەدواداچوونیان بۆ دەکرێت.
سكاڵا و داواکاری لەم بوارانەی خوارەوە پێکهاتوون:
- کێشەی پێوەری زیرەک
-  کێشەی فرۆشیاران و هەڵەی خوێندنەوەی پێوەر
- گەڕانی ژمێریاران لە گەڕەکەکان
-  گەیاندنی کارەبا بۆ شوێنەکان
- هێنانە خوارەوە و ‌هەڵدانەوەی سرکێتی محاویلەی گەڕەک لە لایەن هاووڵاتیانەوە
- سەرپێچی و رۆتین
 وه‌زاره‌تی كاره‌با ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، هاووڵاتیان دەتوانن بە رێگەی سیستەمی خزمەتگوزاریی سیستەمی ئۆنلاین و پەیوەندیی تەلەفۆنییەوە، سکاڵا و داواکارییەکانیان بگەیننە وەزارەتی کارەبا.
هه‌روه‌ها راشگه‌یانراوه‌، بۆ وەرگرتنی ژمارە تەلەفۆنەکانی وەزارەتی کارەبا و فەرمانگەکانی لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان و لینکی خزمەتگوزاریی سیستەمی ئەلکترۆنی و وەرگرتنی لینکی ماڵپەڕی پسوولە نامەیەک بۆ پەیجی وەزارەت بنێرە. 
لینکی خزمەتگوزاری سیستەمی ئەلکترۆنی بۆ سکاڵا:
http://skala.moel.gov.krd/...
ماڵپەڕی پسوولە:
https://elc.pay.krd/Pswla/Bill

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.