سبه‌ی دووشه‌ممه 6-6-2022 یه‌كێیه‌تی نووسه‌رانی كورد- لقی هه‌ولێر ڕێوڕه‌سمی بڵاو كردنه‌وه‌ی كتێبی "رۆژی وه‌فاداری له كوردستان" ساز ده‌كات.
له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆكی كتێبه‌كه‌ی نووسه‌ر سه‌فه‌ر كه‌ریم هاواری به ماڵپه‌ر كوردستان تیڤی ڕاگه‌یاند" كتێبهكهكه،له‌سه‌ر دیاریكردن و پیشنیازی ڕۆژی وهفاداریهلهكوردستان،مه‌به‌ست له‌چاپدانی،ئه‌م كتێبه قوڵبوونه‌وه‌ی چه‌مكی وهفاداریهلهناوكۆمهڵگهی كوردوهری".
هه‌روه‌ها وتی " كتێبه‌كه ره‌نگاوره‌نگه له 311 لاپه‌ڕه پێك هاتووه به دیاری ده‌به‌خشرێت ،چه‌ندین نووسه‌ر به بابه‌ت له‌م كتێبه‌دا به‌شدارن ،هه‌روه‌ها دكتۆر " عه‌بدوڵا ئاگرین" ئه‌ركی چاپ له ئه‌ستۆگرتووه ،له هه‌مان كات دا و پێداچوونه‌وه‌شی بۆ كردووه".
كۆڕه‌كه له كاتژمێر 5:30 ی ئێواره له هۆڵی شه‌هید مه‌هدی خۆشناو به‌رێوه ده‌چێت.
ئا- كامران
سبه‌ی ڕێوڕه‌سمی بڵاوكردنه‌وه‌ی كتێبی"رۆژی وه‌فاداری له كوردستان" به‌رێوه ده‌چێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.