Erbil 38°C ھەینی 11 تشرینی یەکەم 01:34

كەشناسی : ئەو شەپۆڵە گەرمەی رووی لە ناوچەكەمان كردبوو كۆتایی دێت 

کوردستان TV
100%

بەشی پێشبینی بەڕێوەبەرایەتی گشتی بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان وداەی نزم بوونەوەی پلەكانی گەرما-ی راگەیاند. 
كەشاسی دەڵێت: لە سبەی رۆژی دووشەممە پلەكانی گەرما بە یەك تا دوو پلە نزم دەبێتەوە ,نزم بوونەوەی پلەكانی گەرما بەردەوامی دەبێت لە ماوەی رۆژانی داهاتوو نزم بوونەوەكە زیاتر دەبێت بە نزیكەی 3-5 پلەی سیلیزی  .
هەروەها ئاماژەی بۆ ئەمەش كردووە كە بەرزترین پلەكانی گەرمی لە سەنتەری پارێزگاكان بۆ ژێر 40 پلە نزم دەبێتەوە ،لە ناوچە شاخاوییەكانیش بۆ ژێر 36 پلەی سیلیزی دادەبەزێت .
روونیشیكردۆتەوە كە ئەم نزم بوونەوەیە لە پلەكانی گەرما دەگاتەوە ئاستی ئاسایی خۆی  و كاریگەری ئەو شەپۆڵە گەرمەی رووی لە ناوچەكەمان كردبوو كۆتایي دێت .
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.